هەواڵ

لەچەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستێک پێشکەشی سوارێز دەکەن

مارک ئۆڤەرمارس ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی هۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنا کەئێستا وەک بەڕێوەبەر لەیانەی ئەیاکس کاردەکات، ئاشکرایکردووە لەرۆژانی داهاتوودا گرێبەستێک ئاڕاستەی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی دەکەن.

چەند رۆژێکە داهاتووی لویس سوارێز لەیانەی بارسێلۆنا بۆتە باس و خواسی رۆژنامەکان، ئەویش لەدوای ئەنجامە خراپەکانی یانەکە لەم وەرزە و بەتایبەت لەخولی یانە پاڵەوانەکان زۆربەی پەنجەی تۆمەتی کەمتەرخەمی ئاڕاستەی ئەو یاریزانە دەکرێت.

هەرچەندە تا ئێستا کیومانی راهێنەری نوێی بلاوگرانا بەفەرمی ئایندەی سوارێزی لەتیپەکەی ئاشکرانەکردووە، بەڵام زۆرترین قسەکان لەسەر ئەوەن سوارێز لەیانەکە بڕوا.

هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ئەیاکس لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی سوارێز بەتایبەت ئەیاکس کەپێشتر ئەو یاریزانە چوار وەرز یاریی بۆ کردوون خاوەنی ١١١ گۆڵە بۆیان.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close