هەواڵ
جووتە براکانی مێژووی هەڵبژاردەی عێراق کێن؟

بەدرێژایی مێژووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق چەندین جار روویداوە دوو برا لەیەک کاتدا یان لەدوو کاتی جیاوازدا درێسی هەڵبژاردەکە بپۆشن و ناوی وڵاتەکەیان بەرز رابگرن، نەتەوەی کوردیش بێبەش نەبووە لەو رێکەوتە و هەردوو برا هاوار مەلا محەمەد و هەڵگورد مەلا محەمەد یارییان بۆ شێرەکانی رافیدەین کردووە.



مەزهەر خەڵەف و مونزیر خەڵەف
بەسام رەئوف و غەسان رەئوف
شاكر سەبار و خالد سەبار
هادی ئەحمەد و عەلا ئەحمەد
زۆر یاریزانی برا هەبوون لەخولی عێراق یارییان کردووە، بەڵام یەکێکیان بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کراوە و ئەوی دیکەیان چانسی پۆشینی درێسە سەوز و سپییەکەی عێراقی نەبووە.
لەمێژووی هەڵبژاردەکەش دوو برا توانیویانە ببنە راهێنەری هەڵبژاردەکە، بەڵام عێراقی نەبوون و بەڕازیلی بوون ئەوانیش زیکۆ و ئیدۆ.
زیکۆ ئیدۆ