هەواڵ

بەلەم و کەل و پەلەکانی تیپی سەوڵ و کانۆی دوکان سوتێنران


دوێنێ سێ شەممە لەسەر دەریاچەی دوکان و لەیەکێک لەجێگەکانی (کۆنتێنەر) کەشوێنی هەڵگرتنی بەلەم و کەلوپەلەکانی تیپی سەوڵ و کانۆی یانەی دوکانەو هەڵبژاردەی عێراقە، ئاگرێک کەوتۆتەوەو بەشێک لەکەل و پەلەکان سوتاون.


محەمەد فازڵ راهێنەری سەوڵ و کانۆی کچانی هەڵبژاردەی عێراق تایبەت بەکوردسپۆرت ڕایگەیاند: نزیکی ۲٠ بەلەم کەتایبەتە بەیارییەکە و هی هەڵبژاردەی عێراقیشی تێدایە لەناو (کۆنتێرەکە)دا بوون و کاتێک چوین بۆ ئەوەی دەست بکەینەوە بەمەشقەکان، سەیردەکەین ئاگرێک لەناویدایەو بەپەلە فریا کەوتین کۆنترۆڵی بکەین.
محەمەد وتیشی بەداخەوە پێنج لەبەلەمەکان سوتاون و بەشێکی تریش زیانیان پێگەیشتوە.


ڕاهێنەرەکەی هەڵبژاردەی عێراق دەڵێت پێمان وایە دەستێکی ناحەز لەپشتەوەی کۆنتێنەرەکە ئاگرەکەی خستۆتە ناوەوەو بەمەبەست کارەکەی کردوە.


محەمەد فازڵ دەڵێت بەسوپاسەوە لەگەڵ بەڕێز (پشتوان حاتەم)سەرۆکی شارەوانی دوکان قسەمان کردوەو بەڵێنیداوە هاوکاریمان بکات و ڕێگەیەک بدۆزینەوە تا بەئاسانی کەسانی ناحەز دەستیان نەگات بەو شوێنەو ڕوداوی لەوجۆرە دوبارە نەبێتەوە.
جێی باسە پێشتریش بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دوکان ، ئەو جێگایە کەوتە ژێر ئاوەوەو دووچاری زیان بونەوە.


لەئێستادا نزیکەی ۲٥ کوڕو کچ لەدوکان بەسەرپەرشتی محەمەد فازڵی ڕاهێنەر یاری سەوڵ و کانۆ دەکەن و دەیانەوێت ئەو جۆرە وەرزشە پەرە پێدەن و چەندین یاریزانێکیشیان گەشتونەتە هەڵبژاردەی عێراق.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close