هەواڵ

لوقمان بانگھێشتی کەمپی ھەڵبژاردەی فوتساڵی سوید کرا

سەنگەر زرار- kurdsport

لوقمان موراد-ی یاریزانی لاوی کوردی تیپی فوتساڵی یانەی ئەتلەتیک ئێسکلستونا داوەتی کەمپی ھەڵبژاردەی فوتساڵی سوید کرا.

پاش ئەوەی دوو یاریزانی داواکراو لەکەمپی تاقیکردنەوەکان (تێست)کردنی ھەڵبژاردەی فوتساڵی سوید دوورخرانەوە، دوو یاریزانی تر خرانە شوێنەکانیان و یەکێک لەیاریزانەکانیش لوقمان موراد-ی تەمەن ٢٤ ساڵە کە لەوەرزی (٢٠١٩-٢٠٢٠)ی خولی نایابی فوتساڵی یانەکانی سوید ئاستێکی بەرزی لەگەڵ تیپی یانەکەیدا پێشکەش کرد.

بەمەش لوقمان موراد کە کوردی رۆژئاوایە و لەگەڵ خانەوادەکەی لەشاری ئۆریبرۆ-ی سوید نیشتەجێیە، بووە پێنجەم یاریزانی تیپی فوتساڵی یانەی ئەتلەتیک ئێسکلستونا کە بۆ کەمپەکە داواکراوە، ئەمەش لەپاش ھەریەکە لە پەیمان و ئەیوب و دیڤار و دۆنات و بووە چوارەم یاریزانی کوردیش، لەپێش ئەودا ھەریەکە لەیاریزانانی کورد (پەیمان ئالکۆیون) لەتیمی فوتساڵی یانەی ئەتلەتیک ئێسکلستونا و (ئالان ئەرسڵان) لەتیمی فوتساڵی یانەی ھاماربی و (حەیدەر بێجان) لەتیمی فوتساڵی یانەی سکۆفتەبینس داوەتی کەمپەکە کرابوون.

شایەنی باسە ھەریەکە لە ئالان ئەرسلان و حەیدەر بێجان و پەیمان ئالکۆیون و لوقمان موراد یاریزانانی لاوی کورد، رۆژانی ٧ تا ١٤ی مانگی ئەیلوولی داھاتوو لەھەردوو شاری ستۆکھۆڵم و ئۆدیڤاڵا بۆ گەیشتن بەپێکھاتەی کۆتایی ھەڵبژاردەکە (تێست) دەکرێن.

.

*ناسنامەی ئەم یاریزانە کوردە:
-ناو: لوقمان موراد.
-رەچەڵەک: کوردی رۆژئاوا.
-تەمەن: ٢٤ ساڵ.
-باڵا: ١٦٩ سانتیمەتر.
-تیم: فوتساڵی یانەی ئەتلەتیک ئێسکلستونا.
-ژمارەی درێس: ٢١.
-وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠: ٢١ یاری لەگەڵ تیمی یانەکەیدا لەخولی نایابی فوتساڵی سەرتاسەریی یانەکانی سوید ئەنجامداوە و ١٦ گۆڵیشی تۆمارکردووە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close