هەواڵ

رازی بوونی وایناڵدوم بەمەرجەکانی بارسێلۆنا هەواڵێکی ناڕاستە

سەرچاوەیەکی نزیک لەیانەی لیڤەرپوڵ هەواڵی رازی بوونی جینی وایناڵدۆمی یاریزانی یانەکە لەسەر مەرج و گرێبەستی یانەی بارسێلۆنا بەناڕاست دەزانێت و دەڵێت هیچ پەیوەندیەکی نێوان دوو یانەکە لەو بارەیەوە لەئارادانیە.

نێڵ جۆنزی هەواڵنێری پێگەی گۆڵ کە کارەکانی ئەو کەسە زیاتر لەسەر یانەی لیڤەرپوڵ چڕبۆتەوە دەڵێت: سەرچاوەکانمان لەناو یانە ئینگلیزیەکە هەموو پەیوەندیەکی نێوان بارسێلۆنا و لیڤەرپوڵ سەبارەت بەگواستنەوەی وایناڵدوم رەتدەکەنەوە.

ئەو یاریزانە هۆڵەندیە گرێبەستی ساڵێکی دیکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ ماوە، بەڵام لەئێستادا رەتیدەکاتەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و دەیەوێت دوای کۆتایی هاتنی ماوەکەی بەخۆڕایی ڕوو لەیانەیەکی تر بکات.

لەئێستاشدا لیڤەرپوڵ لەهەوڵدایە بۆ رێکخستنەوەی باری دارایی خۆی و دەیەوێت بڕە پارەیەکی باش ئامادەبکات بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ تیاگۆ ئەلکانتارای یاریزانی یانەی بایرن میونشن.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close