هەواڵ

کۆبوونەوەی مێسی و باوکی کۆتایی هات

دوای دانیشتنی لەگەڵ خۆسیە ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، خۆرخێ مێسی باوک و بەڕێوەبەری کارەکانی لیۆنێل مێسی ماوەی زیاتر لەکاتژمێرێک کۆبوونەوە.

مێدیاکانی ئیسپانیا هیچ زانیارییەکی ووردیان لەسەر دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان نەداوە، بەڵام دەنگۆکان ئەوە دەخەنەڕوو کە لێۆنێل مێسی نەیتوانیوە لەگەڵ باوکی و هەروەها پارێزەری تایبەتی خۆی بگاتە دەرچەیەکی یاسایی کەبتوانێت بەبێ بەرامبەر یانەکە جێبهێڵێت.

گەر بەو شێوەیە بێت دواجار چارەنووسی مێسی مانەوە دەبێت بۆ وەرزێکی تر لەیانە کەتەلۆنیەکە، بەڵام بۆ ئەوە پێویستە هەردوولا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی و مەرجی نوێ.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close