هەواڵ

کێشەی پاسپۆرت چوونی سوارێزی بۆ یۆڤانتۆس راگرتووە

لەرۆژانی رابردوودا هەردوو یانەی ئەیاکس و یۆڤانتۆس دوو نزیکترین یانە بوون بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی، دواتر یۆڤانتۆس بەشێوەیەکی باشتر هاتە ناو گفتوگۆکانەوە بۆ کڕینی ئەو یاریزانە.

بەهۆی بوونی کێشەیەکی بچووکەوە گواستنەوەی ئەو یاریزانە کەمێک دواکەوتووە، بۆ چارەسەرکردنیشی پێویستە سوارێز تاقیکردنەوەی زانیاریی ئەنجام بدات.

هاوژینی سوارێز خاوەنی رەگەزنامەی ئیتاڵیایە، یانەی یۆڤانتۆسیش دەیەوێت ئەو هەلە بقۆزێتەوە و سوارێز وەک یاریزانێکی ناوخۆیی ناونوس بکات، بەڵام بەپێی یاساکانی ئیتاڵیا پاسپۆرتی هاوسەر و هاوژین بەس نیە و ئەبێ ئەو کەسە تاقیکردنەوەیەکی سانایی ئەنجامبدات بەوشێوەیە دەتوانێت وەک خاوەن رەگەزنامەیەک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close