هەواڵ

ئەو کچەی دزێکی ڕاگرت UFC گرێبەستی پێشکەش کرد

دانا وایت سەرۆکی یو ئێف سی خۆی گەیاندە لاس ڤێگاس و گرێبەستی پێشکەشی ئەو کچە کرد کەئازایانە رووبەروی دزێک بۆوە و دای بەزەویدا، لەمەودوا ئەو کچە لەگەڵ یو ئێف سی کاردەکات و دەبێتە یەکێک لەشەڕکەرانی ئەو رێکخراوە.

سەمەر تاپاسای تەمەن ٢٤ ساڵ لە لاس ڤێگاسی ئەمریکا رێگری لەدزێک دەکات ئامێری کارەبایی لەو شوێنە بدزێت کە کاری لێدەکات و ڤیدیۆکەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆوە، بەڵام بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خاوەنی کارەکەی لەباتی دەستخۆشی و سوپاسنامە لەکارەکەی دووریخستەوە.

ئەوەش وای لە دانا وایت کرد هەم بەهۆی ئازایەتی و هەم بەهۆی ئەو ستەمەی لێی کراوە گرێبەستی کاری پێشکەش سەمەر کرد و ئەویش قبوڵی کرد، تاوەکو لەمەو دوا لەریزەکانی UFC و وەرزشی MMA بجەنگێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close