هەواڵ

حەوت ساڵە نەهاتۆتە یاریگاوە و ٢ کارتی سووری هەیە

یانەی ئینتەرمیلان بەفەرمی رۆشتنی تۆماسۆ بێرنی-ی تەمەن ٣٧ ساڵی راگەیاند کە ٦ وەرزە وەک گۆڵچی یەدەک لەپێکهاتەی یانەکەیە و ئێستا بێ یانە ماوەتەوە.

بێرنی لە وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ ەوە لەیانەی ئینتەرمیلانە بەبێ ئەوەی یەک یاریی فەرمی ناوخۆیی و دەرەکی ئەنجام بدات، بەڵام سەیر لەوەدایە کە ئەو گۆڵچیە تا ئێستا لەسەر هەڵسوکەوتەکانی لەسەر کورسی یەدەگ دووجار بەکارتی سوور دەکراوە.

ئەو گۆڵچیە وەرزێک پێش ئەوەی بچێتە ئینتەر لەیانەی تۆرینۆ بووە و لەوێش هیچ یارییەکی پێنەکراوە بەوەش دەبێتە ٧ وەرزی تەواو نەهاتۆتە یاریگاوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close