(دۆناڵد تره‌مپ) داوا له ئێران ده‌كات پاڵه‌وانه زۆرانبازه‌كه له سێداره نه‌دات

دادگای شیراز له ئێران بریاریدا به له‌سێداره‌دانی پاڵه‌وانی زۆرانبازی ناڤید ئه‌فكاری كه له‌ساڵی ٢٠١٨ له خۆپیشاندانێكدا ده‌ست بهسهركرابوو.
ناڤید ئه‌فكاری ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێرانیه و پاڵه‌وانی زۆرانبازیه، له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان له‌دژی سیسته‌می ئابووری له ئێران له ساڵی ٢٠١٨ ده‌ستگیر كرا‌و دادگای شیراز له ئێران بریاری له سێداره دانی بۆ ده‌ر كرد و له دوای زیندانی كردن بۆماوه‌ی ٦ ساڵ و ٦ مانگ و لێدانی ٧٤ جه‌ڵد به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له كاتی خۆپشاندانهكاندا سه‌ربازێكی سوپای پاسدارانی كووشتووه وه دوو برای به‌ناوه‌كانی (واحید و حه‌بیب) بۆ ماوه‌ی ٥٢ ,٢٧ ساڵ زیندانی ئه‌كرێن وه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا دانیان به تاوانه‌كانیان نابێت.
دانا وایت سه‌رۆكی كۆمپانیای( ی‌و ئێف سی) داوای له (دۆناڵد تره‌مپ) كرد كه داوا له‌ئێران بكات تا پاڵه‌وانه ئێرانیهكه له سێداره نه‌ده‌ن، بۆیە تره‌مپ له توویتێكدا داوای کردوەو نووسیویەتی:
(بۆ سه‌ركرده‌كانی ئێران زۆر سوپاس گوزارتان ئه‌بم ئه‌گه‌ر ژیانی ئه‌م كوره گه‌نجه بپارێزن و له سێداره‌ی نه‌دەن).
دانا وایت له‌ته‌واوی ڕاگه‌یاندنه‌كانی پارچه ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه داوای له ده‌وڵه‌تی ئێران كرد كه ناڤید ئازاد بكه‌ن و له سێداره‌ی نەده‌ن.