هەواڵ

“بارتۆمیۆ خاوەنی قسەی خۆی نیە”!! تەواوی قسەكانی مێسی

و: چێنەر عەبدولقادر
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سایتی گۆڵ مێسی بڕیاری مانەوەی لە بەرشەلۆنە راگەیاند و چەند خاڵێكی گرنگیشی باسكرد، كە پێشتر نەیدركاندبوو.

مێسی دەڵێت “سەرەتا كە بەخێزانەكەم راگەیاند بەوەی دەمەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵم، هەموویان گریان و بارودۆخێكی زۆر ناخۆشبوو، منداڵەكان نەیاندەویست قوتابخانەكەیان جێبهێڵن”.

پاشان ئەو یاریزانە 33 ساڵە دەڵێت “بۆمن بارودۆخەكە لەوە زیاتر بوو، دەمویست لە ئاستێكی بەرزتر كێبڕكێ بكەم لە چامپیۆنس لیگ، یاری بردنەوەو دۆڕانی تیادایە، بەڵام دەمەویست لەشوێنێكبم كە كێبڕكێ بكەین”، پاشان مێسی دەڵێت “تەنها كێبڕكێ نەك روخانی تەواوەتی لە رۆما و لیڤەرپوڵ و لیشبۆنە، هەموو ئەوانە وایكرد كە بیر لە چونە دەرەوە بكەمەوە، لە رابردودا چارەسەكان كاتی بوون پێویستمان بەگۆڕانگاری گەورەتر بوو”.

پاشان مێسی دێتە سەر باسی بڕیاری رۆشتنەكەی و دەڵێت “وەمزانی دڵنیابووم لەوەی كە دەتوانم بێ بەرامبەر بڕۆم!سەرۆك بەردەوام دەیوت كۆتایی وەرز ئازادیت ئەگەر دەڕۆیت، بەڵام ئێستا پێمدەڵێن دەبوو پێش 10-6 قسەمبكردایە، ئەو كات ئێمە كێبڕكێی لالیگامان دەكرد و لەخراپترین كاتی ڤایرۆسی كۆرۆنابوین”، پاشان دەڵێت “بە یانەكەم وت لە ناویاندا سەرۆكیش كە دەمەوێت بڕۆم، هەموو ئەمساڵ ئاگادارم كردونەتەوە، باوەڕم وابوو كە كاتی جیابونەوەیە، كاتی هێنانی یاریزانی گەنجە و تیپەكە پێویستی بە گۆڕانگاریە و هەستمكرد كاتەكەم لە بەرشەلۆنە كۆتایی هات، داوای لێبوردن ئەكەم كە پێشتر وتم لێرە كۆتای بە ژیانی وەرزشیم دێنم”.

لەسەر ئەم وەرزە مێسی دەڵێت “ساڵێكی زۆر قورس بوو بۆمان، لە مەشقكردن و یاریكردن و ژوری خۆگۆڕین قورس بوو، بۆیە بڕیاری رۆیشتنمدا! تەنها بەهۆی ئەنجامەكەی بایرنەوە نەبوو، بەڵكو زۆر پێشترە، بەردەوام بە سەرۆكم وتوە كە كۆتایی ئەم وەرزە دەڕۆم، ئەویش دەیوت كۆتایی وەرز بڕیاری خۆت بدە، بەڵام خاوەنی قسەی خۆی نەبوو!”.

“بەردەوام كە سەرۆكم ئاگادار دەكردەوە دەیوت قسە ئەكەینەوە، ئێستا نا، دواتر، هیچ كاتێك قسەی كۆتایی نەدەیامێ، ناردنی بیرۆ فاكسەكە تەنها بۆ ئاگاداركردنەوەی یانەكە بوو لەرۆیشتنم، نەك داواكاری رۆیشتن، نە بۆ دژایەتی بوو نە هیچ، تەنها بۆ ئاگاداری یانەكە بوو”.
پاشان لەسەر بڕیارەكە دەڵێت “بەو هۆیەوە من بەردەوام ئەبم لە یانەكە، چونكە سەرۆك وتی تەنها رێگا بۆ رۆیشتنی من ئەوەیە كە 700 ملیۆن یۆرۆ بدەین، ئەوەش ناكرێت! بۆیە بەردەوام دەبم”. پاشان دەڵێت “تەنها رێگای تر ئەوەبوو كە بەرشەلۆنە بەرمە دادگا! منیش قەت ئەوە ناكەم، چونكە ئەم یانەیە هەموو شتێكی پێشكەش كردووم لەو كاتەوەی گەیشتومەتە ئێرە، ئەمە یانەی ژیانی منە، بەرشەلۆنە هەمووو شتێكی پێ داوم و منیش هەموو شتێكم پێ بەخشیون”.

لە باسی منداڵەكانیدا مێسی دەڵێت “ماتیۆ هێشتا منداڵەو نازانێت، بەم تیاگۆو براكەی لە تەلەفیزیۆن گوێبستی هەواڵەكە بوون و ئەگریان دەیانەوت نامانەوێت لێرە بڕۆین، ئەوە ناخۆشترین كات بوو!”

لە بەشێكی تری قسەكانیدا مێسی دەڵێت “بەرشەلۆنەم خۆشەویست و هەرگیز شوێنێكی باشتر نادۆزمەوە لێرە، بەڵام هێشتا مافی ئەوەم هەیە كە بڕیار بدەم، ویستم چەند ئامانجێكی نوێ دروستبكەم، بەڵام لە بەرشەلۆنە بەردەوام دەبم و بەیانی دەتوانم بڕۆمەوە یانەكەم”.
لە كۆتاییدا مێسی دەڵێت “منداڵەكانم و خێزانەكەم هەمووی لێرە گەورەبون و ئێرەیان خۆش ئەوێت، هیچ كێشەیەك نەبوو لە رۆیشتنماندا، خۆم پێویستم بوو، یانەكەم پێویستی بوو، بۆ هەموو لایەك باش بوو، بەڵام روی نەدا”.

دوای بڕیاری مانەوە مێسی دەگەڕێتەوە بۆ مەشقەكانی بەرشەلۆنەو و یەكەمین جارە لەژێر دەستی رۆنالد كومانی راهێنەری نوێ مەشق دەكات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close