هەواڵ

بەرگریکارە کوردەکەی ھەڵبژاردەی لاوانی ئۆکرانیا روویکردە خولی نایابی بیلوڕوسیا

سەنگەر زرار- Kurd Sport

ئالان ئوسی بەرگریکاری لاوی کوردی ھەڵبژاردەی لاوانی ئۆکرانیای ژێر تەمەن ١٩ ساڵ بۆ وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بەشێوەی خواستن پەیوەندی بەیانەیەکی خولی نایابی تۆپی پێی بیلۆڕوسیا کرد.

ئالان ئوسی تەمەن ١٩ ساڵ و بەرگریکاری لاوی تیپی دووەم (لاوان)ی یانەی دینامۆ کییەڤ-ی ئۆکرانی، لەدووەم ئەزموونی یاریکردنیدا بەشێوەی خواستن ئەمجارەیان بۆ یانەی تۆرپیدۆ/ بیلاز ژۆدینۆ-ی بیلۆڕوسیا یاری دەکات.

بەپێی ھەواڵی یانەی تۆرپیدۆ/ بیلاز ژۆدینۆ-ی بیلۆڕوسی یانەکەیان ئالان-ی بەرگریکاری ھەڵبژاردەی لاوانی ئۆکرانیا-ی ژێر تەمەن ١٩ ساڵی بۆ ماوەی یەک وەرز لە رۆژی ٤-٩-٢٠٢٠ تا رۆژی ٣٠-٦-٢٠٢١ بەشێوەی خواستن گواستووەتەوە ریزەکانی و درێسی ژمارە ٤٤یان پێداوە.

ئالان-ی بەرگریکاریش پاش واژووکردنی بۆندەکەی لەپەیامێکیدا رایگەیاند کە ئەوە قۆناغێکی نوێیە لەژیانی یاریکردنی پیشەگەریدا و لەلایەن خۆیەوە ئامادەیی دەربڕی بۆ یاری کردن و یارمەتیدانی یانەکەی.

شایەنی باسە ئالان ئوسی بەرگریکاری لاوی کوردی تیپی لاوانی یانەی دینامۆ کییەڤ ھاوینی ساڵی ٢٠١٨ بۆ ماوەی یەک ساڵ و نیو بەشێوەی خواستن روویکردە یانەی سلۆڤان لیبیریچ-ی کۆماری چیک و ئەمەش دووەم ئەزموونی یاری کردنی دەبێت بەشێوەی خواستن بۆ یانەیەکی دەرەوەی ئۆکرانیا.

*بیۆگرافیا:
-ناو: ئالان ھۆزان ئوسی.
-ساڵڕۆژی لەدایکبوون: ٣٠-٦-٢٠٠١.
-شوێنی لەدایکبوون: شاری دۆنیتسک/ ئۆکرانیا.
-خانەوادەکەی خەڵکی شارۆچکەی (ترپە سپی) رۆژئاوای کورستان-ن.
-رەگەزنامەی ئۆکرانی و سوری ھەیە.
-باڵا: ١٨٧ سم.
-کێش: ٧١ کگم.
-یانە: تۆرپیدۆ/ بیلاز ژۆدینۆ (بیلۆڕوسیا).
-ھێڵی یاریکردن: بەرگری.
-ژمارەی درێس: ٤٤.
-ماوەی بۆند: ١ ساڵ بەشێوەی خواستن.
-لەتەمەنی ٧ ساڵی لەئەکادیمیای یانەی شاختار دونیتسک دەستی بەیاری تۆپی پێ کردووە و تا گەیشتووەتە تیپی تازەپێگەیشتووانی ژێر تەمەن ١٧ ساڵ لەوێ یاری کردووە.
-سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ بۆندی لەگەڵ یانەی دینامۆ کییەڤ کردووە و لەتیپی دووەم/ لاوانی یانەکە یاری کردووە.
-ساڵی ٢٠١٩ بەشێوەی خواستن بۆ یانەی سلۆڤان لیبیریچ لەخولی یانەکانی کۆماری چیک یاری کردووە.
-ساڵی ٢٠٢٠ دووبارە لەلایەن یانەی دینامۆ کییەڤ-ەوە بەخواستن دراوەتە یانەی تۆرپیدۆ/ بیلاز ژۆدینۆ-ی بیلۆڕوسیا.
-ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ ھەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی ئۆکرانیای ژێر تەمەن ١٧ ساڵ (٦) یاری ئەنجامداوە و ١ گۆڵیشی تۆمارکردووە.
-ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ ھەڵبژاردەی لاوانی ئۆکرانیای ژێر تەمەن ١٨ ساڵ (١) یاری ئەنجامداوە.
-ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ ھەڵبژاردەی لاوانی ئۆکرانیای ژێر تەمەن ١٩ ساڵ (٣) یاری ئەنجامداوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close