هەواڵ

پاشەنگ لەباکوور و رێبین لەباشووری سوید گۆڵیان کرد

سەنگەر زرار- kurdsport

ھەریەکە لەیاریزانانی کورد پاشەنگ عەبدوڵڵا-ی ھێرشبەر لەناوچەی باکوور و رێبین ئەسعەد-ی ناوەڕاستکار لەناوچەی باکووری سوید گۆڵیان بۆ یانەکانیان کرد.

ئەمڕۆ شەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ دەستپێکی یارییەکانی ھەفتەی یەکەمی قۆناغی دووەم (ھەفتەی ١٦)ی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی سوید (ئیتان)ی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ تیمەکانی ھەردوو گروپی ناوچەکانی باکوور و باشوور ئەنجامدران.

تیایدا لەگروپی باکوور (نۆرا) یانەی ھانینگ لەدەرەوەی یاریگای خۆی (یاریگای ئۆمسرۆ) بەئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەیانەی ئۆریبرۆ سریانسکا-ی بردەوە و گۆڵی دووەمی یانەی ھانینگ (پاشەنگ عەبدوڵڵا)ی ھێرشبەری کورد بۆ یانەی ھانینگ-ی کرد، ئەمەش پاش ئەوەی لەخولەکی ٧٨ی نیوەی دووەمی یارییەکەدا بەشێوەی یەدەگ بەشداری کرد و لەخولەکی ٨٣دا گۆڵەکەی کرد کە یەکەم گۆڵی بوو بۆ یانەکەی تۆماری بکات.

پاشەنگ-ی تەمەن ٢٦ ساڵ تائێستا لە ٣ یاری یانەکەیدا ٩٢ خولەک بەشداربووە و ١ گۆڵی لەئیتانی یانەکانی سوید-ی ساڵی ٢٠٢٠دا تۆمارکردووە و یانەکەشی پلەی دووەمی گروپەکەی گرتووە بە ٣٢ خاڵ لە ١٦ یاری (١٠ بردنەوە، ٢ یەکسانبوون، ٤ دۆڕاندن) و (٣٧-٢٢) گۆڵدا.

لەلایەکی ترەوە لەروپی ناوچەی باشوور (سۆدرا)ی خولەکەدا یانەی تۆرنس بەبەشداری سەرەکیی ھەردوو یاریزانی کورد (رێبین ئەسعەد و ئالان کۆسیک سلێمان) و یەدەگی (ئالان ئەسعەد) لەیاریگای ترۆنڤاڵن بەئەنجامی ١-١ لەگەڵ یانەی تڤاکێرس یەکسانبوو، گۆڵی یەکسانبوونی ١-١ی یارییەکە بۆ یانەی تۆرنس (رێبین ئەسعەد)ی ناوەڕاستکاری لاوی کورد لەخولەکی ٦٠دا تۆماری کرد.

بەم یەکسانبوونەش یانەی تۆرنس بوو بە خاوەنی ٢٥ خاڵ لە ١٦ یاری گروپی ناوچەی باشوور (٥ بردنەوە، ١٠ یەکسانبوون، ١ دۆڕاندن) و (٢٥-١٣) گۆڵ و پلەی چوارەمی ریزبەندی گروپەکەی گرتووە.

شایەنی باسە رێبین ئەسعەد-ی تەمەن ٢٥ ساڵ لەئیتانی ساڵی ٢٠٢٠ی یانەکانی سوید-دا لەھەر ١٦ یاری یانەکەیدا ١٤١٨ خولەک دەرکەوتووە و ٤ گۆڵیشی تۆمارکردووە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close