هەواڵ

دوای کارتە سورەکە واڵکەر لەئایندەی خۆی دەترسێت

شەوی رابردوو لەنەیشن لیگ ئینگلتەرا بەزەحمەت لەئایسلاندی بردەوە و لەو یارییەشدا کایل واڵکەری بەرگریکاری هەڵبژاردەکە بەکارتی سور کرایە دەرەوە، ئێستا ئەو یاریزانە بەگومانە لەئایندەی خۆی بۆ یارییە نێودەوڵەتیەکان.

واڵکەر هەموو تۆمەت و هەڵەی ئەو کرانە دەرەوەیە دەخاتە ئەستۆی خۆی کەتیپەکەی و هاوڕێکانی خستە دۆخێکی خراپەوە و خەریک بوو بیانخاتە داوی دۆڕاندن یان یەکسانبوونەوە، ئەگەر رەحیم ستێرلینگی هاویانەی بەهانایەوە نەهاتایە.

هەر بەهۆی ئەو کارتە سورەوە کایل واڵکەر لەئایندەی خۆی دەترسێت لەهەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەتایبەت لەجێگەی ئەودا هەریەک لە ترێنت ئەلێکساندەر-ئارنۆڵد و کیران تریپێر لەکێبڕکێدان و یاریی داهاتوو بەرامبەر دانیمارک لەکۆپنهاگن ناتوانێت بەشداریی بکات.

بۆ دیاریی کردنی داهاتووی خۆی بڕیارە ئەو یاریزانە لەگەڵ ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دانیشتن و گفتوگۆ بکات.

کایل واڵکەر بووە ١٤ یەمین یاریزانی ئینگلتەرا لەیاریی وڵاتەکەی بەکارتی سور بکرێتە دەرەوە و لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنادا دووچاری ئاشکرابوونێکی ئابڕوبەرانەبوو کاتێک دەرکەوت دوور لەرێنماییە تەندروستیەکان لەشفرۆشی هێناوەتە ناو ماڵەکەی لەگەڵیان ماوەتەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close