هەواڵ

کاپتنە کوردەکە دوو وەرزی تریش لەپێناو شێن پۆشەکانی پایتەخت دەجەنگێت

سەنگەر زرار- kurdsport

کاپتنە کوردەکەی یانەی ئیستقلالی ئێرانی بۆ دوو وەرزی تر لەپێناو یانە شین پۆشەکەی پایتەخت دەجەنگێت.

وریا غەفوری بەرگریکاری بەئەزموونی کورد و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و کاپتنی یانەی ئیستقلال تاران ئەمڕۆ یەکشەممە ٦-٩-٢٠٢٠ پاش کۆبوونەوە و گفتوگۆکردنی لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکەی، بەفەرمیی بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو وەرزی تر لەپێناو شین پۆشەکانی پایتەخت یاری بکات.

بەمەش وریا غەفوری سنەیی کەتەمەنی ٣٢ ساڵە و لەھاوینی ساڵی ٢٠١٦ەوە بۆ یانەی ئیستقلال تاران یاری دەکات و چوار وەرزی پێشوو لەپێناو یانەکەدا جەنگاوە، دوو وەرزی تریش لەگەڵ یانەکەدا درێژە بەیاری کردن دەدات.

وریا غەفوری بەرگریکار و کاپتنی یانەی ئیستقلال-ی شین پۆش لەماوەی چوار وەرزی رابردوودا (٢٠١٦-٢٠١٧ و ٢٠١٧-٢٠١٨ و ٢٠١٨-٢٠١٩ و ٢٠١٩-٢٠٢٠)دا، (١١٥) یاری لەگەڵ یانەکەدا ئەنجامداوە و (١٦) گۆڵیشی تۆمارکردووە، (٨٦ یاری و ١٢ گۆڵ) لەخولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی ئێران/ پڕۆ لیگ و (٧ یاری و ١ گۆڵ) لەجامی یانەکانی ئێران و (٢٢ یاری و ٣ گۆڵ) لەخولی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا.

شایەنی باسە ئەم بەرگریکارە کوردە لەژیانی یاریکردنیدا بۆ یانەکانی پاس تاران و پاس ھەمەدان و شارەداریی تەبرێز و نەفت تاران و سیپاھان ئەسفەھان و دواجاریش بۆ یانەی ئیستقلال تاران یاری کردووە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close