هەواڵ

گۆڵێکی تری کوڕە سەردەشتییەکە لەئیتانی یانەکانی سوید

سەنگەر زرار- kurdsport

کوڕە سەردەشتییەکە گۆڵێکی تری لەخولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی سوید (ئیتان)ی ساڵی ٢٠٢٠دا تۆمارکرد و لەگەڵ ھاوڕێکانی لەدەرەوەی یاریگای خۆیاندا خاڵێکیان بۆ یانەکەیان کۆکردەوە.

لەچوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی ١٦ی قۆناغی دووەمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی سوید (ئیتان) بۆ تیپەکانی گروپی ناوچەی باشوور (سۆدرا)، ئەمڕۆ ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ یانەی لینشۆپینگ سیتی بەبەشداری سەرەکیی شێرکۆ فایەقی ناوەڕاستکاری لاوی کورد لەسەر یاریگای سۆسینلودس بووە میوانی یانەی ئەسیریسکا تیورابدین و سەرەنجامیش ٢-٢ لەگەڵیدا یەکسانبوو.

یانەی لینشۆپینگ سیتی توانی نیوەی یەکەمی یارییەکە بەئەنجامی ٢-١ بباتەوە و گۆڵی دووەم (٢-٠)ی یارییەکە شێرکۆ فایەقی تەمەن ٢١ ساڵ لەخولەکی ٢٩دا تۆماری کرد و دواتر یانەی خاوەن یاریگا گۆڵی یەکەمی خۆی کرد و لەنیوەی دووەمیشدا شێرکۆ تا خولەکی ٧٢ یاریکرد و دواتر گۆرشانکاری پێکرا و برایە دەرەوەی یاریگا و لەخولەکی ٩٠+٥دا یانەی خاوەن یاریگا گۆڵی بەرامبەری ٢-٢ی کردەوە و ئەنجامەکەی ھاوسەنگ کردەوە، بەڵام یانەی لینشۆپینگ سیتی توانی لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا خاڵێک لەیەکێک لەڕکابەرەکانی وەربگرێت.

بەم یەکسانبوونەش یانەی لینشۆپینگ سیتی ئێستا لەخانەی ھەشتەمی ریزبەندی گروپی ناوچەی باشووری خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی سوید (ئیتان) ایە، بە ٢١ خاڵ لە ١٦ یاری (٦ بردنەوە و ٣ یەکسانبوون و ٧ دۆڕاندن) و (٢٩-٢٤ گۆڵ).

شایەنی باسە شێرکۆ فایەقی کە لەشاری سەردەشتی رۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و رەگەزنامەی سویدی ھەیە و باڵای ١٧٥ سانتیمەترە و لەھێڵی ناوەندی یانەی لینشۆپینگ سیتی بەدرێسی ژمارە ١٢ یاری دەکات، تائێستا لەگەڵ یانەکەیدا لە ١٢ یاری ئیتانی یانەکانی سوید بەشداربووە و لە ٩١١ خولەک یاریکردندا ٤ گۆڵی تۆمارکردووە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close