وتار

ئەرێ ھەر تۆپی پێ وەرزشە ؟

رەنجە رەحمان_ هەولێر

راستی یە ئەگەر بڵێن لە جیھان وەرزشی تۆپی پێ لە سەرووی ھەموو وەرزشێکە بەڵام ھیچ وەرزشێکی تر بێ بایەخ سەیر ناکرێ و بە پێوەری ئاست و ئەنجام جۆرەکانی وەرزش پۆڵێن دەکرێت
ئەو ووڵاتەی لە تۆپی پێ پێشەنگە تۆپێ پێ وەرزشی یەکەمە بە پێچەوانەوە لە زۆرێک لە ووڵاتان یاریەکانی باسکە و بالە و تۆپی دەست و گۆرەپان مەیدان … ھتد بایەخیان لە تۆپی پێ زیاتر نەبێت کەمتر نیە ،
لە سنوری یەک ووڵاتیش ھەر راستە شارێک لە چ یاریەک ئەنجامی ھەبێت ئەو یاریە جێی بایەخی وەرزشی ئەم شارەیە ،
لە دوای ساڵی ( ٢٠١٤ ) لەگەڵ دروست بوونی قەیرانی دارایی لە ھەرێمی کوردستان تەواوی خول و پاڵەوانیەتیەکان وەستاون تەنھا تۆپی پئ نەبێت ،
ئەو پارەیەی حکومەتی ھەرێم بۆ یەک وەرزی تۆپی پێ سەرفی کردوە زیاترە لە بیست ھێندەی ئەو پارەیەی کە لە ماوەی شەش ساڵی رابردوو بۆ ٢٩ یەکێتی وەرزشی سەرف کراوە ، یانەکانیش قاسەکانیان بۆ تۆپی پێ کراوەیەو بە ملیۆن سەرف دەکەن بۆ یاریەکانی تریش بە دینار ،
لە کاتێکا تەواوی تیپەکانی تۆپی پێ توانای رکابەریان لە سەر ئاستی عێراقیش نیە بەڵام بۆ یاریەکانی تر کە چەندین ساڵە پشتگوێخران و بێ خول و پاڵەوانیەتین تا ئێستاش لە سەر ئاستی عێراق و دەرەوەش لە رکابەرین

لە تۆپی بالە دوو یانەی ھەرێمی کوردستان دەگەن بە قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی خولی بالەی یانە نایابەکانی عێراق و ناسناوی خولەکەش بە دەست دەھێنن ،
لە تۆپی سەر مێز ( تێنس ) لە پێنچ یانەی پێشەنگی عێراق سێ یانەیان لە ھەرێمی کوردستانە
لە پایسکیل سواری بە ھەمان شێوە یانەکانی کوردستان پێشەنگی عێراقن
لە باسکە یانەکانی ھەرێمی کوردستان توانای رکابەریان زۆر باشە
لەیاریەکانی گۆرەپان و مەیدان زۆرترین مەدالیا لە ملی یاریزانانی کوردستان دەکرێ
لە سەر ئاستی کچان بۆ یاریەکانی ، بالە – باسکە – تۆپی دەست ، پایسکیل ، گۆرەپان و مەیدان … ھتد کچانی کوردستان ھەمیشە لە سەر سەکۆی ناسناوەکانی عێراقن ،
ئێستا کە تۆپی پێ ی کوردستان کەوتۆتە کێشەوە
راست و چەپ باس باسی بژێوی ژیانی یاریزانان و راھێنەران و ناوبژیوانانی تۆپی پێ یە کە ( مافی خۆیانە زۆر لەوە زیاتر گرینگیان پێ بدرئ ) ، بەڵام
پرسیارەکە ئەوەیە
ئەی یاریزان و راھێنەر و ناوبژیوانانی یاریەکانی تر ئەوانیش وەرزشکار نین ؟
بە گەرمای ھاوین و سەرمای زستان راھێنان ناکەن ھەموو تەمەنی خۆیان نەکردۆتە قوربانی تا ئەنجامێک بە دەست بھێنن !
ئەوانیش رۆڵەی ئەم ووڵاتە نین ؟
لە پاڵەوانیەتیە ناوخۆی و دەرەکیەکان نوێنەرایەتی وەرزشی ووڵات و شار و یانەکانیان ناکەن ؟
ئەوانیش چەندین ساڵە بژێوی ژیانیان لە مەترسی نیە ؟
یان ئەوان بە ھەوا دەژین .

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close