راهێنەری ئینگلتەرا دوو یاریزانی لەپێکهاتەکەی دوورخستەوە

گاریس ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوو یاریزانی لەپێکهاتەکەی دوورخستەوە ئەویش دوای ئەوەی دەرکەوت کەرێنماییە تەندروستیەکانیان پێشێلکردووە.
فیڵ فۆدین و مەیسن گرینوود کەیەکەمیان بۆ مانچستەر سیتی و دووەمیان بۆ مانچستەر یونایتد یاریی دەکات، لەکاتی مانەوەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ ئەنجامدانی یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئایسلاند هەستاون بەبانگهێشت کردنی دوو کچ بۆ شوێنی حەوانەوەیان.
ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەکە دەڵێت: لەوە تێدەگەم ئەو دوانە لە چ تەمەنێکدان و حەز و خولیایان چیە، بەڵام ئێستا جیهان بەدەست ڤایرۆسێکی کوشندەوە دەناڵێنێت و پێوێستە ئەوان بیریان لەلایەنی خۆپارێزی بکردایەتەوە.
راهێنەرەکە ئاماژە بەوەدەکات کەهەردوو یاریزانەکە داوای لێبوردنیان کردووە دوای بڕیاری دوورخستنەوەیان داوایان لێکراوە بەدوو فڕۆکە و کاتی جیاواز بگەڕێنەوە بۆ ئینگلتەرا.
فیڵ فۆدین لەئێستادا لەپەیوەندیەکی خۆشەویستی درێژخایەندایە و خاوەنی منداڵێکە دیارنیە ئایندەی خۆشەویستیەکەی چی دەبێت، بەڵام گرینوود لەماوەی رابردوودا لەخۆشەویستەکەی جیابوویەوە.
یهک تێبینی