هەواڵ

لیۆ گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان

دوای ئەوەی نەیتوانی یانەکەی ناچاربکات رێگەی بدەن بەرۆشتن دواجار لیۆنێل مێسی گەڕایەوە بۆ کەمپی یانەی بارسێلۆنا بۆ بەشداریی کردن لەمەشق و را‌هێنانەکان.

لیۆنێل مێسی تەمەن ٣٣ ساڵ رۆژی ٢٥ ی مانگی رابردوو لەڕێی بۆرۆفاکسەوە داوای لەیانەکەی کرد رێگەی بدەن بەبێ بەرامبەر بڕوات، بەڵام یانەکەی رەتیکردەوە لەئێستادا مێسی ئەو مافەی مابێت، بۆیە دوای چەندین رۆژ لەدانیشتن و کێشمەکێش دواجار ئەو یاریزانە مانەوەی بەدروستتر زانی لەم کاتەدا.

هەرچەندە پێشتر ئامادەی وادەی پشکنینی کۆرۆنا نەبوو لەیانەکەی بەڵام دواتر لەماڵەکەی خۆیدا پشکنینیان بۆ کرد و دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسەکە نیە و ئەمڕۆ ٢ شەممە پەیوەندی بەمەشق و راهێنانی یانەکەی کردەوە.

بەمەش دەبێتە یەکەم مەشقی مێسی ئەرجەنتینی لەگەڵ هاوڕێکانی دوای هاتنی رۆناڵد کیومانی هۆڵەندی و راهێنەری نوێی یانەکە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close