هەواڵ

نیان یاسین باس لەقۆناغەکانی چاکبوونەوەی لەپێكان دەکات

نیان یاسین پاڵەوانی پێشووی پاسکیل سواری عێراق و وڵاتە عەرەبیەکان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسپۆرت باس لەوردەکاریی قۆناغەکانی چاکبوونەوەی لەپێکانەکەی دەخاتەڕوو کەلەماوەی رابردوودا لەئەژنۆیدا بۆی دروستبوو.

ئەو پاسکیلسوارە دەڵێت: بەریەک کەوتنمان لەیارییەکدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکم ئەژنۆم تووشی سوڕان بوو بەخێرایی گەیەندرامە نەخۆشخانەی هالیفاکس لەبەریتانیا و دوای ئەنجامدانی تیشک چارەسەری خێرا بۆ ئەژنۆم کرا.

هەروەها ئاماژە بەوەدەکات کەتوانای جەستەیی خۆی هۆکارێکی سەرەکی بووە بۆ زوو چاکبوونەوەی بۆ هەموو وەرزشکارێکیش بەو شێوەیەیە کە توانای جەستەیی کاریگەریی لەسەر خێرا یان درەنگ چاکبوونەوەی هەیە.

لەبارەی دۆخی ئێستایەوە نیان ووتی: دوای دوو هەفتە لەچارەسەری سروشتی دەستی کردۆتەوە بەراهێنانی بەهێزکردنەوەی ماسولکەکان وەک قۆناغی دووەمی چاکبوونەوە و هیوادارم وەرزشکاران بەدووربن لەهەموو پێکانێک.

لەکۆتاییدا نیان یاسین سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کەپەیوەندیان پێوەکردووە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستووە.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close