هەواڵ

گۆڵپارێزێکی کورد لەدەروازەی یانەیەکی پایتەخت گەڕایەوە پڕۆ لیگ

سەنگەر زرار- Kurd Sport

گۆڵپارێزێکی کورد لەدەروازەی یانەیەکی تارانی پایتەختەوە دەگەڕێتەوە خولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی ئێران (پڕۆ لیگ).

کوروش مالیکی گۆڵپارێزی لاوی کورد پاش ئەوەی وەرزی پێشوو ٢٠١٩-٢٠٢٠ ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەی مس رەسفنجان لەخولی پلە یەکی یانەکانی ئێران پێشکەش کرد و لەگەڵ یانەکەدا نازناوی پاڵەوانی خولەکەیان بردەوە و بۆ خولی پیشەگەران سەرکەوتن، لەلایەن یانەی سایپا-ی تاران کە لەخولی پیشەگەرانی یانەکانی ئێران بەشدارە کرایە ئامانج و بۆ وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ی خولەکە بۆندی لەگەڵدا کرا.

ئەم گۆڵپارێزە کوردە کە تەمەنی ٢٩ ساڵە وەک یاریزانێکی ئازاد لەمیرکاتۆی ھاوینەدا روویکردە یانەی سایپا-ی پورتوقالی پۆش و لەژێر سەرپەرشتی ئیبراھیم سادقی راھێنەر یاری دەکات.

شایەنی باسە کوروش مالیکی گۆڵپارێزی لاوی کورد لەدایکبووی شاری روانسەر-ی رۆژھەڵاتی کوردستانە و باڵای ١٩٨ سانتیمەترە، لەژیانی یاریکردنیدا بۆ تیمی یانەکانی (راھیان کرماشان و شیرین فراز، پەیکان تاران، مس سرچشمە، مس رەفسنجان، نیرۆی زەمینی تاران، مس کرمان، گوستریش فولاد تەبرێز-ماشێن سازی تەبرێز/ ئێستا، سپیدرود رشت، بادران تاران، مس رەفسنجان) یاری کردووە.

بیۆگرافیا
-ناو: کوروش مالیکی.
-ساڵڕۆژی لەدایکبوون: ٩-٥-١٩٩١.
-شوێنی لەدایکبوون: گوندی تەپە لڕی شاری روانسەری سەر بەپارێزگای کرماشانی رۆژھەڵاتی کوردستان.
-باڵا: ١٩٨ سم.
-یانە: سایپا/ ئێران.
-ھێڵی یاری کردن: گۆڵچی.
-بەپێی راستی یاری دەکات.
-ماوەی بۆند: ١ وەرز (٢٠٢٠-٢٠٢١).
*ئەو یانانەی لەپێشوودا یاری تێدا کردووە:
-تیمی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی راھیان کرماشان و شیرین فراز.
-تیمی لاوانی یانەی پەیکان تاران.
-تیمی پێشکەوتووانی یانەی مس سرچشمە (بەخواستن).
-ھەردوو وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ و ٢٠١٣-٢٠١٤: یانەی مس رەفسنجان/ خولی پلە یەکی یانەکانی ئێران.
-وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥: یانەی نیرۆی زەمینی تاران/ خولی پلە یەکی یانەکانی ئێران.
-وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦: یانەی مس کرمان/ خولی پلە یەکی یانەکانی ئێران.
-ھەردوو وەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧ و ٢٠١٧-٢٠١٨: یانەی گۆستاریش فولاد تەبرێز(ماشێن سازی تەبرێز)/ خولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی ئێران.
-وەرزی ٢٠١٨-٢٠١٩: یانەی سپیدرود رشت/ خولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی ئێران.
-وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠: یانەی بادران تاران/ خولی پلە یەکی یانەکانی ئێران.
-وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠: یانەی مس رەفسنجان/ خولی پلە یەکی یانەکانی ئێران.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close