هەواڵ

سەرۆکی لا لیگا لەمێسی بێ منەتە

لەکاتی هەوڵەکانی لیۆنێل مێسی بۆ رۆیشتن لەبارسێلۆنا پشتگیری خاڤێر تێباسی سەرۆکی لا لیگا لەیانە کەتەلۆنیەکە وا لێکدرایەوە کەئەوان لەبەرژەوەندی مادی خۆیان نایانەوێت مێسی بڕوات نەک بەرگری لەلایەنی ‌هەق بکەن و دژی ناهەق بۆستنەوە.

بەڵام ئێستا کەئاگرەکە کوژاوەتەوە و دوکەڵیش نەماوە تێباس دەڵێ رۆیشتنی مێسی هیچ کاریگەرییەکی نەدەبوو لەسەر مافی پەخشی یارییەکانی لا لیگا چونکە ئێمە تا وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ گرێبەستمان کردووە و مافی یارییەکانمان فرۆشتووە.

ئەم قسانەی سەرۆکی لا لیگا وەک بێ منەتییەک تەماشا دەکرێت بەرامبەر بەمێسی کە ئەو یاریزانە رۆڵێکی گەورەی هەیە لەسەر ئەو پارە و گرێبەستانەی بۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و دەستەی بەڕێوەبردنی لا لیگا دێت بەرامبەر پەخشی یارییەکانی خولەکە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close