هەواڵ

لەپاڵاوتنی یۆرۆی لاواندا ئەمشەو داڵەھۆ-ی کوردستار رووبەڕووی ئیتاڵیا دەبێتەوە

سەنگەر زرار- Kurd Sport

کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە ٨-٩-٢٠٢٠ ھەڵبژاردەی لاوانی سوید-ی ژێر تەمەن ٢١ ساڵ بەبەشداری سەرەكی داڵەھۆ ئیراندوست-ی کوردستار و ناوەڕاستکاری یانەی ھێکن-ی سویدی لەسەر یاریگای سەرەکی شاری کالمار (گۆڵدفاگیلن ئەرینا) میوانداری لەھەڵبژاردەی لاوانی ئیتاڵیا-ی ژێر تەمەن ٢١ ساڵ دەکات، ئەمەش لەمیانەی یارییەکانی جەولەی شەشەم لەگروپی یەکەمی قۆناغی پاڵاوتنی ھەڵبژاردەکانی لاوانی ئەوروپا-ی ژێر تەمەن ٢١ ساڵ بۆ گەیشتن بەکۆتاییەکانی پاڵەوانێتی جامی ئەوروپا بۆ ھەڵبژاردەکانی لاوان (یۆرۆی لاوان).

لەم یارییەدا داڵەهۆ ناوی لەپێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەی لاوانی سوید دایە و بەدرێسی ژمارە ١٠ یاری دەكات.

بەر لەم یارییە داڵەھۆ رەفعەت ئیراندوست-ی تەمەن ٢٢ ساڵ کە کوردی رۆژھەڵاتە، پێنج یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەی لاوانی سوید-ی ژێر تەمەن ٢١ ساڵ ئەنجامداوە و ساڵی ٢٠١٨، (١ یاری و ٣٥ خولەک یاری و ١ پاس گۆڵ) لەپاڵاوتنی یۆرۆی لاوان و ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠یش (٤ یاری و ٣٢٥ خولەک یاری) لەپاڵاوتنی یۆرۆی لاوان.

شایەنی باسە ھەڵبژاردەی لاوانی سوید بەر لەم یارییە لەپاش ھەڵبژاردەکانی ئایرلەندا و ئیتاڵیا و ئایسلەندا پلەی چوارەمی گروپەکەی گرتووە بە ٦ خاڵ لە ٥ یاری (٢ بردنەوە و ٣ دۆڕاندن) و پێویستی بەبردنەوەی ھەر سێ یاری داھاتوویەتی تا بەپلەی دووەم بگاتە کۆتاییەکانی پاڵەوانێتی یۆرۆی لاوان.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close