هەواڵ

بەپەلە: هاندەران دەگەڕێنەوە یاریگاکان

بەمەبەستی گەڕانەوەی یەکجاریی هاندەران بۆ ناو یاریگاکان ‌رۆژی شەممە دوو یاریی خولی نایابی سکۆتلەندا بەئامادەبوونی ژمارەیەکی دیارییکراو لەهاندەرانەوە بەرێوەدەچێت.

‌حکومەتی سکۆتلەندا بە بەڵێ وەڵامی داوای هەریەک لەیانەکانی ئەبێردین و رۆس کاونتی دایەوە و ئەو دوو یانەیە بۆ تاقیکردنەوە دەتوانن ژمارەیەکی دیارییکراو لەهاندەران ببەنە یاریگاوە بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ کرانەوەی دەرگای یاریگاکان بەڕووی سەرجەم هاندەراندا.

رۆژی شەممە وابڕیارە یانەی ئەبێردین میوانداریی یانەی کیلمارنۆک دەکات و هەمان رۆژ سەڵتیک دەبێتە میوانی رۆس کاونتی، بۆ هەر یارییەک ٣٠٠ هاندەر دەتوانن بەگرتنەبەری رێوشوێنی تەندروستی ئامادەی یارییەکە ببن.

ئەوەی پێویستە لەسەر دوو یانە میواندارەکە بیکەن بریتیە لەوەی دەبێت دڵنیایی بدەنە یەکێتی تۆپی پێی سکۆتلەندا و ‌حکومەتیش کەهاندەرەکان دانیشتووی ناوچەی نزیک یاریگای بەڕێوەچوونی یارییەکەن و هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنایان نیە.

لەمانگی ٣ وە هیچ یارییەکی خول و پاڵەوانێتیە فەرمییەکان بەئامادەبوونی هاندەرەوە بەڕێوەنەچووە، ئەمەش دەبێتە یەکەم هەوڵ بۆ تاقیکردنەوەی ئاستی بەڕێوەبردنی یانەکان تاوەکو لەداهاتوودا بتوانن ژمارەیەکی زۆرتر لەهاندەران بێننە ناو یاریگاوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close