هەواڵ

مان سیتی جارێکی تر کچە پاڵەوانەکەی هێنایە ریزەکانیەوە

یانەی مانچستەر سیتی بۆ بەهێزترکردنی تیپی کچانی یانەکەی جارێکی تر گرێبەستی لەگەڵ لوسی بڕۆنزی یاریزانی هەڵبژاردەی کچانی ئینگلتەرا ئیمزاکرد.

لوسی لەڕۆژانی رابردوودا لەگەڵ یانەی لیۆن بوونە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ خانمان، ئەوەش وای لەئیدارەی یانەکە کرد جارێکی تر ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە بۆ ریزەکانی.

ئەو یاریزانە تەمەن ٢٨ ساڵە لەماوەی مانەوەی لەیانەی لیۆن سێ نازناوی یەک لەدوای یەکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکە بەدەستهێنا.

گواستنەوەی لوسی لەیانەی لیۆنەوە بۆ مان سیتی بەخۆڕایی بوو دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکە لە ٣١ ی ئابی رابردوو کۆتاییهات، ئەم گرێبەستە نوێیەشی لەگەڵ سیتی بۆ ماوەی ٢ وەرز دەبێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close