هەواڵ

لاولاو لەیاری ئەمشەوی تیمەکەی لەجامی سوید بەشێوەی سەرەکی یاری دەکات

سەنگەر زرار- Kurd Sport

بەبەشداری سەرەکی لاولاو نازری کچە یاریزانی لاوی کورد کاتژمێر ٩ی ئەمشەو ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠ تیمی خانمانی یانەی ھاماربی لەیارییەکانی قۆناغی یەکەمی خولی تۆپی پێی جامی یانەکانی سوید بۆ خانمان دەبێتە میوانی یانەی ستوڤستا و یارییەکەش لەیاریگای ستوڤستا ئای پی بەڕێوەدەچێت.

پاش ئامادەنەبوونی لە دوا سێ یاری تیمەکەی لەخولی پلە یەکی تۆپی پێی سەرتاسەریی خانمانی یانەکانی سوید (ئیلیتان)ی ساڵی ٢٠٢٠، ئەوە یەکەم یاری لاولاو دەبێت لەگەڵ تیمی خانمانی یانەی ھاماربی بەشێوەی سەرەکی و بەدرێسی ژمارە ١٤ لەھێڵی ناوەند بەشداری تێدا دەکات.

شایەنی باسە لاولاو نازری تەمەن ٢١ ساڵ کوردی رۆژھەڵاتە و لەساڵی ٢٠١٨ەوە لەتیمی خانمانی یانەی ھاماربی یاری دەکات و تائێستا لەگەڵ تیمەکەیدا خاوەنی ٢٠ یاری و ٢ گۆڵە، (١٧ یاری و ١ گۆڵ) لەخولی پلە یەکی تۆپی پێی سەرتاسەریی خانمانی یانەکانی سوید و (٣ یاری و ١ گۆڵ) لەخولی جامی یانەکانی سوید.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close