هەواڵ

داڵەھۆ و ھاوڕێکانی یەکەم شکستیان بەئیتاڵیا ھێنا

سەنگەر زرار- Kurd Sport

داڵەھۆ و ھاوڕێکانی لەھەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی سوید یەکەم شکستی قۆناغی پاڵاوتنی یۆرۆی لاوانیان بەھەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی ئیتاڵیا ھێنا.

لەگرنگترین یاری جەولەی شەشەم (یاری ھاتن)ی قۆناغی پاڵاوتنی ھەڵبژاردەکانی لاوانی ئەوروپا-ی ژێر تەمەن ٢١ ساڵ بۆ گەیشتن بەکۆتاییەکانی پاڵەوانێتی جامی ئەوروپا بۆ ھەڵبژاردەکانی لاوان (یۆرۆی لاوان)، ھەڵبژاردەی لاوانی سوید بەبەشداری داڵەھۆ ئیراندوست-ی کوردستار ٣ گۆڵ و ٣ خاڵیان لەھەڵبژاردەی لاوانی ئیتاڵیا وەرگرت و پێگەی خۆیان لەڕیزبەندی گروپی یەکەمی ھەڵبژاردەکاندا باشترکرد بە ٩ خاڵ لە ٦ یاری (٣ بردنەوە و ٣ دۆڕاندن) و (١٣-٨ گۆڵ و +٥ گۆڵ).

یارییەکە ئەمڕۆ سێشەممە ٨-٩-٢٠٢٠ لەسەر یاریگای گۆڵدفاگیلن ئەرینا لەشاری کالمار ئەنجامدرا و تیایدا داڵەھۆ رەفعەت ئیراندوست لەھێڵی پێشەوەدا بەدرێسی ژمارە ١٠ دەرکەوت و لەخولەکی ١٢دا گۆڵی یەکەمی ھەڵبژاردەی لاوانی سوید-ی سازکرد کە پۆنتوس ئالمکڤیست-ی ھاوڕێی گۆڵەکەی پێ تۆمارکرد و نیوەی یەکەمیان بەئەنجامی ٢-٠ بردەوە و لەنیوەی دووەمیشدا گۆڵێکی تریان کرد و ئەنجام بوو بە ٣-٠ و داڵەھۆ-ش بەھۆی پێکانەوە لەخولەکی ٧٩دا یارییەکەی بەجێھێشت و گۆڕانکاری پێکرا.

شایەنی باسە داڵەھۆ-ی تەمەن ٢٢ ساڵ و یاریزانی یانەی بی کەی ھێکن، پاش ئەنجامدانی ئەم یارییە ژمارەی یارییە فەرمییەکانی لەگەڵ ھەڵبژاردەی لاوانی سوید-ی ژێر تەمەن ٢١ ساڵ لەپاڵاوتنی یۆرۆی لاوان گەیاندە (٦ یاری و ٢ پاسی گۆڵ) لە (٤٣٨) خولەک یاریکردندا.

بۆ بینینی گۆڵەکانی یاری نێوان لاوانی سوید و ئیتاڵیا کلیک لەم لینکە بکەن:

https://www.svt.se/sport/fotboll/sverige-korde-over-italien

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close