هەواڵ

بەڤیدیۆ: لاولاو لەگەڵ ھاوڕێکانی یانەکەیان پەڕاندەوە قۆناغی داھاتووی جامی یانەکانی سوید

سەنگەر زرار- Kurd Sport

کچە یاریزانێکی کوردی رۆژھەڵاتی لەگەڵ ھاوڕێکانی یانەکەیان لەقۆناغی دووەم (٤٠ تیپی) بۆ قۆناغی سێیەمی خولی تۆپی پێی جامی یانەکانی سوید-ی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ پەڕاندەوە.

رۆژی ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠ بەبەشداری سەرەکی لاولاو نازری کچە یاریزانی کورد تیمی خانمانی یانەی ھاماربی شاری ستۆکھۆڵم-ی پایتەختی سوید لەدەرەوەی یاریگای خۆی و بەدیاریکراوی لەیاریگای ستوڤستا ئای پی بەئەنجامی ٢-٠ لەتیمی خانمانی یانەی یانەی ستوڤستا بردەوە و لەقۆناغی دووەمی خولی جامی یانەکانی سوید-ەوە گەیشتە قۆناغی سێیەم.

لاولاو-ی تەمەن ٢١ ساڵ لەم یارییەدا بەشێوەی سەرەکی و بەدرێسی ژمارە ١٤ لەھێڵی ناوەند دەرکەوت و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لەخولەکی ١٨ی نیوەی یەکەمدا گۆڵی یەکەمی خۆی لەم وەرزە و یەکەمی تیمی خانمانی یانەی ھاماربی زۆر بەجوانی بەلێدانی راستەوخۆ تۆمارکرد و پاشان لەخولەکی ٢٢ی ھەمان تایمدا رایزا سانتۆس داسیلڤا-ی ھاوڕێی گۆڵی دووەمیشی کرد و نیوەی یەکەمیان ٢-٠ بردەوە و لەنیوەی دووەمیشدا سەرەڕای لەدەستدانی چەند ھەلێکی تری گۆڵکردن لەلایەن یاریزانانی تیمی یانەی ھاماربی، بەتایبەتی لاولاو، ئەنجامەکە ھەر ٢-٠ لەبەرژەوەندی تیمی یانەی ھاماربی مایەوە و بەمەش قۆناغی دووەمی خولەکەی بڕی و گەیشتە قۆناغی داھاتووەوە.

شایەنی باسە لاولاو نازری کوردی رۆژھەڵاتە و جگە لەم یاری و گۆڵەی خولی تۆپی پێی جامی یانەکانی سوید-ی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١، لەوەرزەکانی ٢٠١٨-٢٠١٩ و ٢٠١٩-٢٠٢٠ی جامەکەدا ٣ یاری و گۆڵێکی تریشی ھەیە، بەمەش بووە خاوەنی ٤ یاری و ٢ گۆڵ.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close