هەواڵ

ناوەڕاستکارێکی لاوی کورد یانەکەی بۆ قۆناغی دووەمی جامی کرواتیا سەرخست

سەنگەر زرار- kurdsport

مەھدیخانی ناوەڕاستکاری لاوی کورد لەگەڵ یاریزانەکانی تری ھاوڕێی یانەکەی لەقۆناغی یەکەم و بەرایی بۆ قۆناغی دووەمی خولی تۆپی پێی جامی یانەکانی کرواتیا-ی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ سەرخست.

رۆژی ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠ یارییەکانی قۆناغی یەکەم و بەرایی خولی تۆپی پێی جامی یانەکانی کرواتیا بەئەنجامدانی سێ یاری دەستیپێکرد و لەیەکێک لەیارییەکاندا یانەی ڤارازدین-ی پلە یەک بەبەشداری محەمەد مەھدی مەھدیخانی یاریزانی لاوی کوردی کرماشانی لەیاریگای بیلۆڤار بووە میوانی یانەی بیلۆڤار-ی پلە سێ و سەرەنجامیش ٥-٠ لێی بردەوە و گۆڵی یەکەمی یارییەکەش بەواژووی مەھدیخانی لەخولەکی ٧ی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا تۆمارکرا و پاشان ھەریەکە لەھاوڕێکانی (دیلیچ و گرگیچ و بینکۆ) سێ گۆڵی تریان لەخولەکەکانی ١٣ و ٣٧ و ٧٦دا تۆمارکرد و یاریزانێکی یانەی خاوەن یاریگا-ش بەھەڵە لەخولەکی ٣٢دا گۆڵێکی لەخۆیان کرد.

مەھدی مەھدیخانی یاریزانی نێودەوڵەتی کوردی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی ئێران لەیارییەکەدا ٩٠ خولەک بەشداری کرد و رۆڵی گەورەی بینی لەسەرخستنی یانەکەی بۆ قۆناغی دووەمی جامی یانەکانی کرواتیا.

شایەنی باسە محەمەد مەھدی مەھدیخانی تەمەن ٢٣ ساڵ و ناوەڕاستکاری لاوی کورد کە بەدرێسی ژمارە ٧٧ لەھێڵی ناوەند یاری بۆ یانەی ڤارازدین دەکات، توانی لەیەکەم یاری جامی کرواتیای وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١دا یەکەم گۆڵی خۆشی تۆماربکات و وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی رابردووش لە ٢ یاری تری جامی کرواتیادا گۆڵێکی تۆمارکردبوو.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close