هەواڵ

ژیلوان لەدەروازەی یارییەکی جامی کرواتیا دەگەڕێتەوە نێو لاکێشە سەوزەکان

سەنگەر زرار
تایبەت بە Kurd Sport

کوردستارەکەی یانەی گۆریکا-ی کرواتی پاش بیست و پێنج رۆژ دابڕانی لەیاریگا و یاریکردن بەھۆی پێکانی شانی، دواجار ئەمڕۆ ٩-٩-٢٠٢٠ لەدەروازەی یارییەکی یانەکەی لەجامی یانەکانی کرواتیا دەگەڕێتەوە نێو لاکێشەی سەوزەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٠ یانەی گۆریکا لەسەر یاریگای خۆی (ڤێلکا) لەشاری گۆریکا و لەمیانەی یارییەکانی فۆناغی یەکەم و بەرایی خولی تۆپی پێی جامی یانەکانی کرواتیا-ی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ کاتژمێر ٧ی ئێوارە میوانداری لەیانەی بیلیچ دەکات.

پاش گەڕانەوەی لەپێکانەکەی رۆژی ١٤ی مانگی ئابی رابردوو کە لەیاری دەستپێکی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی کرواتیا-ی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بەرامبەر بەیانەی ڤارازدین دووچاری شانی ھات، ژیلوان حەمەد-ی یاریزانی نێودەوڵەتی و پیشەگەری کوردی یانەی گۆریکا-ی ئەمڕۆ لەیارییەکەدا بەشداری بکات.

لەمبارەیەوە ژیلوان-ی تەمەن ٢٩ ساڵ تایبەتدا بۆ (کورد سپۆرت) وتی: پاش ئەوەی زیان بەشانم کەوت و لەیاری کردن دابڕام، ھەفتەیەکە لەپێکانەکە باشتر بووم و سەرەتا دەستم بەمەشقی تاکەکەسی کرد و دواتر دوو تا سێ رۆژە مەشقی بەکۆمەڵ دەکەم و ئامادەم بۆ یاری کردن و راھێنەر قسەی لەگەڵ کردم و پێی وتم کەدەتوانی لەیاری جامی کرواتیا بەشداری بکەی، منیش وتم بەڵێ، وتی ٣٠ خولەک بەشێوەی یەدەگ یاریت پێ دەکەم، وتی باشترە وردە وردە دەست بەیاری بکەیتەوە، بەڵام بۆ یاری داھاتوومان رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ١٣-٩-٢٠٢٠ لەخولی پلە یەکی یانەکانی کرواتیا بەرامبەر بەیانەی لۆکۆمۆتیڤا زەگرب لەسەرەتاوە یاری بکەم.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close