هەواڵ

گۆڵپارێزێكی كورد دووچاری ڕووداوێكی نەخوازراو ھات

ڕەوەند عەبدولخالق مەسعود ڕاھێنەری ناسراوی شاری ھەولێر لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاند (ئومێد یوسف) ی گۆڵچی لاوانی یانەی ھەندرێن دووچاری ڕوودابووە لەسەر كارەكەی.

بەپێی قسەكانی ڕەوەند ئەو گۆڵچیە لاوە لەكاتی كاركردن لەكارگەی دەستەسڕی كاغەز (كلێنیكس) دەستی دەكەوێتە بەر ئامێری بڕین و زیان بەپەنجەیەكی دەگات.

لەكۆتاییدا ڕەوەند ئاماژە بەوە دەكات كە نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو بۆ پەنجەی ئومێد كراوە و ئێستا تەندروستی باشە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close