هەواڵ

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لێدانێکی کوشندە لەپریمەرلیگ ئەدات

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا گەڕانەوەی هاندەران لە پریمەرلیگ دوادەخات
بۆرس جۆنسۆنی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لێدانێكی بەهێزی لە هاندەرانی پریمەرلیگ دا ئەمەش كاتێك ئاماژەی بە دواخستنی گەرانەوەی هاندەران بۆ نێو یاریگاكانی تۆپی پێ دا.
وابڕیاربوو لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە رێگە بە بەشێك لە هاندەران بدەن ئامادەی یارییەكانی پریمەرلیگ بن، بەڵام بۆریس جۆنسۆن ئەمەی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.
لە پریمەرلیگ لە مانگی سێوە ئامادەبوونی هاندەران بەهۆی كۆرۆناوە دواخراوەو هیوایەكی گەورە هەبوو بۆ ئەوەی لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە هاندەران ئامادەی یارییەكان بن بەڵام هەڵكشانی رێژەی توشبوون لەو وڵاتە بووە رێگر لەبەردەم ئەم هیوایە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی توشبووان بە كۆرۆنا لە بەریتانیا بە رێژەیەكی زۆر زیادی كردوە ئەمەش حكومەتی ئەو وڵاتەی ناچار كرد رێوشوینی نوێ بگرێتە بەر.
سەبارەت بەمەش جۆنسۆن وتی: لە رۆژی دووشەممەوە كۆبوونەوەی 6 كەسێك یان زیاتر قەدەغە دەبێت، تەنانەت نابێت لە كافێ و ریستۆرانت و شوێنەكانی تریش 6 كەس بەیەكەوە كۆببنەوە و هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات بە 100 پاوەند سزا دەدرێت.
ئەم بڕیارەش لە كاتێكدایە كە سەرۆكی دەستەی خولی ئینگلتەرا لە لێدوانێكیدا پێویستی گەڕانەوەی هاندەرانی بۆ یارییەكان دوپات كردبۆوەو ئاماژەی بەوە دابوو بەرێوەچوونی یارییەكان بەبێ هاندەران دەبێتە هۆی ئەوەی یانەكان 700 ملیۆن پاوەند زیانیان پێبگات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close