هەواڵ

فەرشاد بۆ وەرزێکی تریش لەگەڵ یانەکەی ئەھواز بەردەوام دەبێت

سەنگەر زرار- kurdsport

فەرشاد ئەحمەزادە-ی ناوەڕاستکاری لاوی کورد بۆ وەرزێکی تریش لەگەڵ یانەی فولاد خوزستان ئەھواز لەخولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی ئێران (پڕۆلیگ) درێژە یەیاری کردن دەدات.

سەرەڕای ھەوڵەکانی ھەردوو یانەی ئیستقلال تاران و تراکتۆرسازی تەبرێز، دواجار فەرشاد ئەحمەد زادە-ی ناوەڕاستکاری کورد بڕیاریدا لەیانەی فولاد خوزستان ئەھواز بمێنێتەوە و بۆندەکەشی بۆ وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لەگەڵ یانەکەدا درێژکردەوە، ئەمەش پاش ئەوەی بۆ نیوەی دووەمی وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی خولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی ئێران لەیانەی پێرسپۆلیس-ی تارانەوە روویکردە یانەی فولاد و ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەدا پێشکەش کرد و تیایدا بەدرێسی ژمارە ٧٧ی لەھێڵی ناوەند-پێشەوەدا بەشداری لە ١٤ یاریدا کرد و توانی لە ١٢٤٨ خولەک یاری کردندا ٢ گۆڵ تۆمار و ٣ گۆڵی تریش سازبکات.

یانەی فولاد خوزستان کە وەرزی پێشوو لە ١٩ەیەمین خولی پیشەگەرانی یانەکانی ئێران پلەی سێیەمی پێبڕا و بەشداری کردنی لەخولی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا مسۆگەرکرد، بەفەرمیی بڵاوی کردەوە کە پاش چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەعید ئازەری بەڕێوەبەری گشتی یانەکەیان، بۆندی فەرشاد ئەحمەدزادە لەسەر داوای جەواد نیکونام-ی راھێنەر بۆ ماوەی یەک وەرزی تر تازەکرایەوە.

شایەنی باسە فەرشاد ئەحمەزادە-ی ناوەڕاستکاری لاوی کورد تەمەنی ٢٧ ساڵە و لەشاری ورمێ-ی رۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لەسەر ھەردوو ئاستی تازەپێگەیشتووان و لاوان لەیانەکانی مقاوەمەت-ی ورمێ و سەنام تاران و داماش تاران و پێرسپۆلیس تاران و لەسەر ئاستی پێشکەوتووانیش یاری بۆ یانەکانی پارسە تران و پێرسپۆلیس تاران و تراکتۆرسازی تەبرێز/ بەخواستن و شلوسک فرۆتسلاف-ی پۆڵەندی و پێرسپۆلیس و فولاد خوزستان-ی ئەھواز کردووە و جگە لەمەش یاری بۆ ھەڵبژاردەی لاوانی ئێرانی ژێر تەمەن ٢٢ ساڵ کردووە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close