هەواڵ

چێڵسی دەیەوێت جێگرەوەیەک بۆ کیپا بدۆزێتەوە

یانەی چێڵسی سەرەڕای هێنانی چەند یاریزانێکی نوێ، بەڵام هێشتا کێشەکانی وەرزی رابردووی کیپای گۆڵچی بیرنەچۆتەوە و دەیەوێت گۆڵچیەکی تر بهێنێت و لەجێی ئەو بیکاتە گۆڵچی سەرەکی.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان چێڵسی چاوی لەسەر ئیدواردۆ مێندی گۆڵچی یانەی رینی فەڕەنسیە، هەرچەندە پێشتر دەوترا چێڵسی هەوڵ بۆ ئۆبلاکی گۆڵچی ئەتڵەتیکۆ مەدریدە بەڵام لەسەر داوای پیتەر چیکی گۆڵچی پێشوو و راوێژکاری ئێستای یانەکە ئاڕاستەکان بەرەو مێندی وەرگەڕاوە.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close