هەواڵ

دیوارە پۆڵاینەکەی عێراق لەهەولێر کۆچی دوایی کرد

دوای مانەوەی لەنەخۆشخانە نازم شاکر یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی قووەجەویە کۆچی دوایی کرد.

مانگی رابردوو نازم شاکر بەرگریکار پێشوو و راهێنەری تۆپێ دووچاری کۆرۆنا بوو، هەرچەندە توانی بەسەر کۆرۆنادا زاڵ بێت، بەڵام ئەو کاریگەرییانەی ڤایرۆسەکە لەسەر تەندروستی ئەو راهێنەرە دروستی کردبوو بووە هۆی مردنی.

لەچەند رۆژی رابردوودا نازم شاکر دوای تێپەڕاندنی کۆرۆنا لەدۆخێکی سەختدا بوو سییەکانی بەباشی کاریان نەدەکرد و رێژەی ئۆکسجین لەلەشیدا بەرێژەیەکی سەرو مەترسیدار کەمیکرد، بەڵام دواجار ئەو راهێنەرە نەیتوانی بەرگەی ئەو زیانانە بگرێت کەکۆرۆنا لەجەستەی دابوو.

نازم شاکر لە ١٨ ی دیسەمبەری ١٩٥٨ لەبەغداد لەدایک بووە و لەتەمەنی لاویەوە لەیانەکانی عێراق یاریی دەکات، لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداریی مۆندیالی ١٩٨٦ ی مەکسیکی کردووە.

لەکاری راهێنەریشدا نازم جگە لەیانە گەورەکانی بەغداد لەگەڵ چەند یانەیەکی کوردستانیش راهێنەربووە لەوانە هەولێر و پێرس و دهۆک.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close