هەواڵ

لەسوپێرتانی سوید یانەکەی کوردان کەوتە داوی یەکسانبوونێکی ترەوە.

سەنگەر زرار- Kurd Sport

ئەم ھەفتەیەش یانەی دالکورد لەخولی پلە یەکی تۆپی پێی سەرتاسەریی یانەکانی سوید (سوپێرتان)، نەیتوانی براوەبێت و لەنێو یاریگای خۆیدا کەوتە داوی ھەشتەم یەکسانبوونی خولەکەوە.

ئەمڕۆ ھەینی ١١-٩-٢٠٢٠ لەیارییەکانی ھەفتەی ١٧ی قۆناغی دووەمی خولی پلە یەکی یانەکانی سویدی ساڵی ٢٠٢٠، یانەی دالکورد لەسەر یاریگای خۆی (تێرناس) لەشاری ئۆپسالا میوانداریی لەیانەی ئومیۆ کرد، بەڵام ئەم ھەفتەیەش نەیتوانی بەبردنەوە شادبێت و کەوتە داوی یەکسانبوونێکی ترەوە.

لەیارییەکەدا دالکورد-ی خاوەن پلەی ١٢ی خولەکە پێشوازی لەیانەی ئومیۆ-ی خاوەن پلەی ١٣ کرد و لەنیوەی یەکەمی یارییەکەدا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و لەنیوەی دووەمدا ھەردوو پاش گۆڕانکارییەکان بۆ بردنەوە و سێ خاڵی یارییەکە ھەوڵیان دەدا، کەچی پێی نەگەیشتن و نیوەی دووەمیشیان بەبێ گۆڵ بەڕێکرد و ھەریەکەی خاڵێکی یارییەکەی پێبڕا و لەشوێنەکانی خۆیاندا مانەوە.

ئەمەش ھەشتەم یەکسانبوونی یانەی دالکورد بوو لەخولی پلە یەکی تۆپی پێی سەرتاسەریی یانەکانی سوید (سوپێرتان) و بەردەوامە لەلەدەستدانی خاڵ و پاش کۆتاییھاتنی یارییەکانی ھەفتەی ١٧ی خولەکە خاوەنی ١٧ خاڵە لە (٣ بردنەوە، ٨ یەکسانبوون، ٦ دۆڕاندن) و (٢٢)ی گۆڵی کردووە و (٢٣) گۆڵی لێکراوە و لەپلەی (١٢)ی ریزبەندی دایە.

شایەنی باسە لەیارییەکانی ھەفتەی ١٠ی قۆناغی یەکەمی خولەکەدا یانەی دالکورد لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا بەئەنجامی ٢-١ لەیانەی ئومیۆ-ی بردبووەوە کە بەرگریکاری لاوی کورد و پێشووی یانەی دالکورد (دیلان ئیسماعیل) یاری بۆدەکات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close