زۆرانبازه ئێرانیهكه له سێداره درا.

نه‌ڤید ئه‌فكاری ته‌مه‌ن ٢٧ له شاری شیرازی ئێران له به‌رواری ١٢/٩/٢٠٢٠ له‌سێداره درا.
یاریزانی زۆرانبازی ئێران پاڵه‌وانی جیهانی كه له ساڵی ٢٠١٨ له خۆ پیشاندانه‌كانی دژی سیسته‌می ئابووری خۆی و دوو برای ده‌ست گیر كرا بوون له مانگی ٨/٢٠٢٠ بریاری له سێداره دانی بۆ ده‌رچوو.
ئه‌م بریاره كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌نێوان میدیای جیهانیه‌كان لێ كه‌وته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی دانا وایت سه‌رۆكی كۆمپانیای ی‌و ئێف سی داوای له
دۆناڵد تره‌مپ كرد تا داوا له ئێران بكات له سێ داره دانی نه‌ڤید ئه‌نجام نه‌درێت وه تره‌م پیش به توویتێك داوای له ده‌سه‌ڵات دارانی ئێران كرد تا ژیانی زۆرانبازه‌كه بپارێزن.

به‌ڵام له به‌یانی ١٢/٩/٢٠٢٠ حسێن یونسی قسه كه‌ری خانه‌واده‌ی ئه‌فكاری له توییته‌ر نووسی كه ده‌وڵه‌تی ئێران به خانهوادای ئهفكاریان ڕاگه‌یاندوه كه له سێداره‌دانی كوره‌كه‌یان ئه‌نجام دراوه.