هەواڵ

گۆڵچیە کوردەکەی ئینگلتەرا ماڵئاوایی لەیاریگاکان کرد

پاش بەسەربردنی نزیکەی ٢٠ وەرز یاریکردن لەیاریگاکانی ئینگلتەرا دواجار شوان جەلالی کورد گۆڵچی پیشەگەر لەخولەکانی ئینگلتەرا دەستکێشەکانی دانا و وازهێنانی لەیارییکردن راگەیاند.

پێگەی دێربی شایەر تایمزی بەریتانی رایگەیاند شوان جەلالی تەمەن ٣٧ ساڵ دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی چێستەفێڵد و پێشکەشنەکردنی هیچ گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ ئەو یانەیە دواجار شوان بڕیاریدا بەشێوەیەکی یەکجاریی واز لەیاریکردن بهێنێت.

شوان لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٣ یە لەخانەوادەیەکی کورد لەشاری بەغداد لەتەمەنی مناڵیەوە شوان لەگەڵ ماڵباتەکەی چوونەتە ئینگلتەرا و لەوێ دەستی بەیارییکردن کردووە وەک یاریزانێکی پیشەگەر.

لەتەمەنی یارییکردنیدا بۆ هەریەک لەیانەکانی تۆتنهام و رێکسام و چێستەفێڵد و بۆرنمۆس و پیتەبۆرۆ و شەفێڵد وێدنزدای و ماکلیسفێڵد تاون و چەند یانەیەکی تریش یاریی کردووە، بۆ هەڵبژاردەی عێراق بانگهێشتکراوە بەڵام داوای لێبوردنی کردووە بەهۆکاری تایبەتی خۆی.

لەکاتی دووبارە بانگهێشتکردنەوەی بۆ هەڵبژاردەی عێراق یەک یاریی دۆستانەی نافەرمی ئەنجام داوە بەرامبەر یانەی زاخۆ بەبۆنەی کردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی یانەی زاخۆ.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close