هەواڵ

بۆ داواكاری لەسەر دڵی بەرگری چەپە زۆرە؟!

پێپ گواردیۆلا لەسەر ئیمریك لاپۆرت دەڵێت : تایبەتمەندیەكی هەیە كە چەپەیە و هیچ بەرگریكارێكی ترمان لە دڵی بەرگریدا نیانە”، نەك تەنها لە مان سیتی لە زۆر یانەكانی تری ئەوروپا گرنگیەكی زۆر بە دڵی بەرگری چەپە دەدرێت.

وەرگێڕانی: چێنەر عەبدولقادر

دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر شەفێڵد یونایتد لە وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ گواردیۆلا دەڵێت “چەندین حاڵەت هەیە بۆ بنیادی هێرش، لەگەڵ لاپۆرت باشترو خێراتر دەبن، هۆكارەكەی ئەوەنیە كە بەرگریكارەكانی تر خراپن، بەڵكو چونكە لاپۆرت تەنها دڵی بەرگری چەپەیە”.

بۆیە بۆ وردبونەوە لەوەی كاریگەری لاپۆرت یان هەر بەرگریكارێكی چەپ لە دڵی بەرگریدا چیە دەبێت سەیری روداوی ناو یاریەكان بكەن، هەر تۆپێك كە لە بەرگریەوە دەچێتە پێشەوە بە دوو گۆشەدا دەڕوات.

کلیک لەوێنەکە بکە بۆ گەورەکردنی

سەیری ئەو دیمەنە بكەن (8:50) بزانن ئەگەر بەرگریكارێكی راستە لە دڵی بەرگری چەپ دابنێییت چۆن تۆپ دەنێرێتە پێشەوە، كیران تێرنی تۆپ لە سۆكراتیسی دڵی بەرگری وەردەگرێت، چونكە سوكراتیس راستەیە، تۆپەكە بەو شێوەیە نایەتە پێشەوە كە تێرنی دەیەوێت.

لە دیمەنی دووەمدا (40:28) سۆكراتیس لە كاتی وەرگرتنی تۆپدا وەستانی جەستەی هەڵەیە چونكە دەیەوێت بە قاچی راست تۆپەكە وەرگرێت، ئەگەر چەپە بوایە وەستانی لەشی روو لە یارگا دەبوو زیاتر، سۆكراتیس ئەو تۆپە گەڕاندەوە بۆ لینۆ و سودێكی ئەوتۆیان لێ نەبینی.

لە دیمەن خولەكی 2:29 دا سەیری بكەن تۆرێرا بە قاچی راستە پاس دەدات بە تێرنی، لەولاوە ئۆزێل خۆی لە مارك نۆبڵ دەدزێتەوە، هەلێكی باشە بۆ ئارسناڵ كە بە تۆپەوە بچنە پشتی هێڵی ناوەراستی وێستهام، لەم دیمەنەدا تێرنی دەبێتە تۆپەكە كۆنتڕۆل بكات و پاشان بەرەو پێشەوە بڕوات، چونكە گۆشەی تۆپەكە وا هاتوە، سەیری بكەن لە دیمەنی دواتردا تێرنی تۆپەكە دەگێڕێتەوە بۆ دواوە.

با هەر ئەو دیمەنی 2:29 وا لێبكەین كە ئەگەر تۆرێرا بە چەپە تۆپەكەی بناردایە بۆ تێرنی، سەیری بكەن راستەوخۆی دەبوە هێرش و هەموو ناوەراستی وێستهامیان تێ دەپەڕاند.

بەپێی داتای ئەو یاریە سۆكراتیس و چامبەرس لەو یاریەدا پێكەوە 177 پاسیان یابوو، بەلآم تەنها 1 تۆپیان بۆ پێشەوە بوەو كاریگەری دورستكردوەو بوەتە هێرش.

ئارتێتا لەگەڵ هاتنی بۆ ئارسناڵ داوای دڵی بەرگری چەپەی كردبوو، بۆیە پابلۆ ماری یان بۆ هێناو ئارتێتاش هەمان قسەی گواردیۆلای كردەوە و وتی “تایبەتمەندی هەیە كە ئەوانیتر نیانەو یاریگای زیاتر دەكاتەوەو هەلی زیاترمان دەداتێ”.

ئەو چارەسەر لە یاری بەرامبەر وێستبرۆمیچ دیاربوو، كاتێك پابلۆ ماری لەگەڵ داڤید لویز پێكەوە یاریانكرد، ئەگەر سەیری بكەین لەو دیمەنەی خولەكی 9:08 دیارە كە ماری بە پاسێك بۆ ساكا هێڵی ناوەڕاستی برۆمیچ تێدەپەڕێنێت.

بەهەمان شێوە لە وێنەیەكی تردا دەبینن لاپۆرت بە چەپە تۆپێكی درێژ بۆ پێشەوە دەنێرێت بۆ زینچینكۆ لە یاری بەرامبەر تۆتنهام.

چەند وێنەیەكی تر كە بەهەمان شێوە ئەو دیمەنانە دوبارە دەبنەوە.

دڵی بەرگری چەپە زۆر پێویستە بۆ ئەو تیپانەی لە دواوە بنیادی هێرش دەكەن، بۆ نمونە مان یونایتد پێویستی زۆری بەو بەرگریكاری چەپەیە هەیە، لە هەندێك یاریدا كە بە 3 بەرگری یاری ئەكەن لوك شۆ لەلای چەپ دەبینین، تۆتنهام تیپێكی ترە كە پێویستیان بە دڵی بەرگری چەپە هەیە، بە تیابەتی لە دوای رۆیشتنی ڤێرتۆنخن. هەر ئەوەشە وا دەكات گواردیۆلا 41 ملیۆن پاوەند بداتە نەین ئەكێ كە لە دڵی بەرگری چەپەدایەو لەكاتی یاری نەكردنی لاپۆرت دەتنێت سودی لێ ببینێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close