هەواڵ

سێ خاڵی زە‌‌‌‌حمەت و یەکەم هاتریکی وەرز بۆ سەڵاح

لەیەکەم رۆژی یارییەکانی وەرزی نوێی پرێمیەر لیگ یانەی لیڤەرپوڵ پاڵەوانی وەرزی رابردوو میوانداریی یانەی لیدزی تازە گەڕاوەی بۆ خولەکە کرد، رێدز زۆر بەزەحمەت یارییەکەی لە لیدزی میوانی بردەوە.

لەیارییەکەدا کە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ لەبەرژەوەندی لیڤەرپوڵ کۆتایی هات، محەمەد سەڵاح سێ گۆڵی تۆمارکرد کەدوانیان لەڕێی لێدانی سزابوو، بەوەش یەکەم هاتریکی ئەم وەرزەی خولەکەی کرد بەناوی خۆیەوە.

ئەوەی نابێ لەبیر بکرێت ئاستی یانەی لیدز و پلانەکانی مارسێلۆ بێلسای راهێنەر بوو، کەزە‌حمەتیەکی زۆری بۆ لیڤەرپوڵ و یۆرگن کلۆپی راهێنەری هێنایە پێش و نزیک بوون لەوەی خاڵێکی گرنگ لەیاریگای ئەنفێڵد بەرنە دەرەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close