هەواڵ

گرێبەستی ئالان بۆ فوتساڵ چامپیۆنس لیگی ئەوروپا نوێ کرایەوە

سەنگەر زرار- Kurd Sport

پاڵەوانی خولی نایابی فوتساڵی یانەکانی سوید بۆ خولەکانی ناوخۆیی و خولی فوتساڵی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (Futsal Champions League) گرێبەستی لەگەڵ کاپتنە کوردەکەی نوێ کردەوە.

تیمی فوتساڵی یانەی ھاماربی شاری ستۆکھۆڵم-ی پایتەختی سوید کە وەرزی رابردوو ٢٠١٩-٢٠٢٠ بۆ یەکەمجار لەمێژووی خۆیدا نازناوی خولی نایابی سەرتاسەریی یانەکانی سوید لەیاری فوتساڵ-دا دەستەبەرکرد، بۆ وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ گرێبەستی لەگەڵ ئالان ئەرسلان-ی یاریزانی لاوی کورد و ھەڵبژاردەی فوتساڵی سوید تازەکردەوە.

لەمبارەیەوە تیمی فوتساڵی یانەی ھاماربی بەفەرمیی بڵاوی کردەوە کە ئالان ئەرسلان بۆ وەرزێکی تریش گرێبەستەکەی لەگەڵ تیمەکەی درێژکردەوە و پاش کۆتاییھاتنی تاقیکردنەوەکانی لەگەڵ ھەڵبژاردەی فوتساڵی سوید پەیوەندی بەتیمەکەی کردەوە بۆ ئامادەکارییەکانی قۆناغی بەرایی خولی فوتساڵی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

ئالان ئەرسلان-ی تەمەن ٢٦ ساڵ بەڕەچەڵەک کوردی باکوورە و رەگەزنامەی سویدی ھەیە و لەدوو وەرزی رابردووی خولی نایابی فوتساڵی یانەکانی سوید بۆ تیمی یانەی ھاماربی یاری دەکات و لە ٣٢ یاریدا ١٣ گۆڵی بۆ کردوون و ساڵی ٢٠١٩ لەبەر لێھاتوویی بانگھێشتی ریزی ھەڵبژاردەی فوتساڵی سوید کراوە و ٤ یاری نێودەوڵەتیشی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەدا کردووە و ساڵی ٢٠١٩ لەوڵاتی چین لەگەڵ تیمی فوتساڵی یانەی ھاماربی لەسەر ئاستی پیاواندا بوونەتە پاڵەوانی جامی جیھانی فوتساڵ (IFA Mens Futsal World Cup) و ھەروەھا وەرزی رابردوو ٢٠١٩-٢٠٢٠ لەگەڵ تیمەکەیدا نازناوی خولی نایابی سەرتاسەریی یانەکانی سوید لەیاری فوتساڵ-دا دەستەبەرکردووە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close