ئەو کەسە کێبوو سەڵاح گۆڵەکەی پێشکەشکرد

لەیەکەم یاریی لیڤەرپوڵ لەوەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ی خولی نایابی ئینگلتەرا محەمەد سەڵاحی میسڕی هاتریکی تۆمارکرد و لەکاتی ئاهەنگی گۆڵ تۆمارکردندا ئاماژەیەکی کرد بەدەستی و زمانی کەوەک هاوسۆزییەک بوو بۆ موئمین زەکەریای یاریزانی یانەی ئەهلی-ی میسڕ.
موئمین زەکەریا کێیە؟
موئمین زەکەریا عەباس یاریزانێکی میسڕییە و لەدایکبووی ١٢ ی نیسانی ١٩٨٨ ە و یاریزانی هەڵبژاردەی میسڕ و یانەکانی (ئەهلی، ئەنپی، ئینتاج عەسکەری، زەمالیک و ئەلمەسڕی) بووە، لەدەرەوەی وڵاتەکەشی یاریی بۆ یانەکانی ئوحود و ئەهلی سعودی کردووە.
بۆ پاڵپشتی لە موئمین زەکەریا؟
لەمساڵدا موئمین دۆخی تەندروستی تێکچوو دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت تووشی نەخۆشی رەقبوونی ماسولکەکان (ALS) بووە و بەو هۆیەشەوە لەیاریگاکان دوورکەوتەوە.
لەم کاتەشدا باری تەندروستی موئمین خراپتربووە و پێویستە بۆ چارەسەر بچێتە ئەمریکا، بۆ بەرزکردنەوەی ورە و لایەنی دەروونی لەمیسڕ و وڵاتە عەرەبیەکان و جیهانیش هەڵمەتێکی گەورە بەرپاکراوە بۆ پشگیری کردن لەو یاریزانە.
گرنگی پاڵپشتیەکەی محەمەد سەڵاح
لەکاتی هەموو نەهامەتییەک پاڵپشتی و هەڵوێستی مرۆڤانە لەلایەن هەرکەسێکەوە بێت گرنگی خۆی هەیە بەتایبەت ئەگەر لەلایەن کەسایەتیەکی جیهانی وەک محەمەد سەڵاح-ەوە بێت کەمە وایکرد میدیاکانی ئینگلتەرا و ئەوروپا و جیهان گرنگی بەم بابەتە بەن و ببێتە سەردێڕی هەواڵەکان.