هەواڵ

گۆڵێکی تری ھێرشبەرە کوردەکە لەجوپیلێر پڕۆلیگی بەلژیکا

سەنگەر زرار- Kurd Sport

ھێرشبەرە کوردەکەی یانەی رۆیاڵ شارلروا-ی بەلژیکایی گۆڵێکی تری بۆ یانەکەی کرد و لەگەڵ ھاوڕێکانیشی پێنجەم بردنەوەی جوپیلێر پڕۆلیگی یانەکانی بەلژیکایان بەیانەکەیان بەخشی.

ئەمڕۆ ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ یانەی رۆیاڵ شارلروا لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا و لەمیانەی یارییەکانی ھەفتەی پێنجەمی خولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی بەلژیکا (جوپیلێر پڕۆلیگ)ی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١، بەبەشداری سەرەکی کاوە رەزایی ھێرشبەری نێودەوڵەتی کوردی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بووە میوانی یانەی زولتە فاریگیم و سەرەنجامیش بەدوو گۆڵی کاوە رەزایی کرماشانی و شامار نیچۆلسۆن کە لەخولەکەکانی ٧١ و ٨٨ی نیوەی دووەمی یارییەکەدا تۆماریان کرد، پێنجەم بردنەوەی یەک لەسەریەکی لەخولەکەدا دەستەبەرکرد.

بەم ئەنجامەش یانەی رۆیاڵ شارلروا توانی پارێزگاری لەخانەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە بکات بە ١٥ خاڵ لە ٥ یاری و ٥ بردنەوە و ٩ گۆڵی کردووە و تەنھا ١ گۆڵی لێکراوە و بەجیاوازی ٥ خاڵ لەیانەی ستاندارد دولیگ-ی خاوەن پلەی دووەم و ٦ خاڵ لەیانەکانی بروچ و ئەندەرلەخت و بیرچۆت ویلریجک خاوەن پلەکانی سێیەم تا پێنجەم دوورە.

کاوە کرماشانی تەمەن ٢٨ ساڵ لەیارییەکەدا تا خولەکی ٧٩ یاریکرد و توانی یەکەم گۆڵی یانەکەی لەخولەکی ٧١ و سێیەم گۆڵی خۆی لەخولەکەدا تۆماربکات، ئەمەش لەکۆی ٤ یاری و ٢٨٦ خولەک یاریکرندا، ئێستا لەگەڵ چوار یاریزانی تردا کە ئەوانیش ھەریەکەی خاوەنی ٣ گۆڵە، لەپلەکانی دووەم تا شەشەمی ریزبەندی گۆڵکەرانی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ی خولەکەدان.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close