هەواڵ

نهێنیەکانی چوونی کچە ئایسلاندیەکان بۆ لای دوو یاریزانەکەی ئینگلاند

سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لەهەفتەیەک بەسەر رووداوی بانگهێشتکردنی دوو کچی ئایسلاندی بۆ شوێنی مانەوەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەلایەن هەریەک لە فیڵ فۆدین و مەیسن گرینوود-ەوە، بەڵام بەردەوام زانیاریی نوێ و نهێنی گەورە لەلایەن ئەو شەوەوە باسدەکرێت.

سەرەتای چیرۆکەکە لەوەوە دەستپێدەکات کەئەو دوو یاریزانە لەڕێی بەرنامەیەکی مۆبایلەوە کەتایبەتە بەدۆزینەوەی کوڕان و کچان لەناوچەیەکی نزیک یەکتر بۆ جێژوان بەستن.

یەکەمجار یەکێک لەکچەکان چۆتە ژوورەوە بۆ لای مەیسن گرینوود دواتر ئەو یاریزانە داوای لەکچەکە کردووە کەهاوڕێیەکی نیە لەگەڵ خۆی بیهێنێت ئەویش ئامۆزایەکی خۆی هێناوە کەهەر ئەو کچەی دووەم خۆی بەئۆتۆمۆبێل گەیاندوویەتیە هۆتێلەکە و لەهەمان کاتدا ئامۆزای کچی یەکەمە.

هەروەها زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو دوو یاریزانە جیاواز لەژووری مانەوەی خۆیان دوو ژووری تریان بەکرێ گرتووە لەهەمان هۆتێل بۆ مانەوە لەگەڵ کچەکان و تا ٣ ی بەرەبەیان لەو ژوورەدا ماونەتەوە، هەروەها لە ٦ ی بەرەبەیاندا ستافێکی هۆتێلەکە کچەکانیان هەستانووە لەخەو بۆ گەڕان بەدوای ئەو دوو یاریزانە و دواتر کچەکانیان فڕێ داوەتە دەرەوەی هۆتێلەکە.

هەروەها باس لەوە دەکرێت کەگاریس ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا خۆی چۆتە ژووری کچەکان و بەدوای دوو یاریزانەکەدا گەڕاوە، بەڵام ڕوون نیە چ کاتێک چووە و ئایا یاریزانەکانی لەوێ بینیوە یاخود نا.

زانیارییەکی تری ئابڕووبەر ئەوەیە کە ئەو دوو یاریزانە گازی هیلیۆمیان هەڵمژیوە کەدیاردەیەکی خراپی ناو گەنجانە جۆرە گازێک هەڵدەمژن کە دەنگیان دەگۆڕێت و هەستێکی خۆشیان پێدەبەخشێت وەک هەمان هەستی مادەی هۆشبەر کەدواتر ئەو کەسانە بۆ ماوەیەکی زۆر پێدەکەنن تا نەمانی کاریگەری گازەکە.

فیڵ فۆدینی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی-ە و لەئێستادا لەپەیوەندیەکی خۆشەویستی درێژخایەندایە و خاوەنی منداڵێکە دیارنیە ئایندەی خۆشەویستیەکەی چی دەبێت، بەڵام گرینوود کەیاریی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد دەکات لەماوەی رابردوودا لەخۆشەویستەکەی جیابوویەوە.

The Sun

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close