وێنە و ئەرشیف

وێنەیەکی مێژوویی وەرزشی لەدەربەندیخانەوە

دەستەی هاندەرانی یانەی دەربەندیخان چەند وێنەیەکی مێژوویی وەرزشییان بڵاوکردۆتەوە کە بەر لە ٣٠ ساڵ گیراون و چەند کەسایەتیەکی دیار و ناسراوی بواری وەرزش و چەند کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتیان تێدایە دیارترینیان محەمەد عەبدوڵا ناسراو بەحەمەی عەبۆل داوەری تۆپی پێی ناسراوی سلێمانی و عێراق.

وردەکاریی وێنەکان لەلایەن محەمەد حسێنەوە نوسراوە کەدەڵێت: بەرواری ئەم وێنانە دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە ٣٠ ساڵ یاریگای دەربەنیخان ڕۆژی ٢٥\٥\١٩٩٠ لەیاری نێوان هەڵبژاردەی دەربەندیخان و تیپی سەورەی بەغداد.

هەروەها محەمەد حسێن دەڵێت: لەو کاتەدا تیپی سەورەی بەغداد چەند یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراقی تێدابوون یەکێک لەوانە سەمیر کازم جگە لە یاریزانی یانەکانی بەغداد..

لەبارەی کەسایەتی ناو وێنەکان نووسراوە:

تیمی دادوەری یارییەکە پێکهاتوون لە ڕێبوار محمد یوسف، کۆچکردوو حەمەی عەبۆل، کۆچکردوو مامۆستا محمد.

وەستا نوری حەمەخان، ڕێبواری حەمەی بەرید و حسن ساڵح پیرە ناسراو بە سەرچڵ .

وێنەکە لەئەرشیفی کاک ڕێبوار وەرگیراوە

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close