هەواڵ

سێ یانە کێبڕکێ لەسەر ناوەڕاستکارێکی پیشەگەر و نێودەوڵەتی کورد دەکەن

سەنگەر زرار- kurdsport

سێ یانەی سعودی کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ناوەڕاستکارە کوردەکەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سوریا و یانەی ئەدەنە دەمیر سپۆر-ی تورکی دەکەن.

بەپێی زانیاری ناسر بەکار-ی رۆژنامەنووسی وەرزشی سوری، ئەیاز عوسمان-ی ناوەڕاستکاری ھەڵبژاردەی یەکەمی سوریا کە لەخولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی تورکیا بۆ یانەی ئەدەنە دەمیر سپۆر یاری دەکات، بەشێوەیەکی فەرمیی دوو بۆندی یانەکانی خولی پیشەگەرانی یانەکانی سعودیەی پێشکەش کراوە و یاریزانی ناوبراویش بۆندەکانی پێ پەسەندە و ئارەزووی پەیوەندی کردن بەیەکێک لەیانەکان دەکات.

لەبەر ئەمەش یاریزانی ناوبراو لەیەکەم یاری یانەکەیدا لەخولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی تورکیا بەرامبەر بەیانەی بۆرسا سپۆر بەشداری نەکرد و بەوتەی ئەم رۆژنامەنووسە وەرزشییەی سوریا، چوونی ئەیاز عوسمان بۆ خولی پیشەگەرانی یانەکانی سعودیە لەدوو لایەنەوە سوودی بۆی ھەیە، یەکەمیان لەلایەنی ھونەری و ئەویتریان لەلایەنی دارایی.

لەلایەکی ترەوە میدیاکانی وەرزشی سوریا باس لەوە دەکەن کە ئەیاز عوسمان-ی ناوەڕاستکاری لاوی کورد کە خەڵکی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستانە، لەلایەن ھەر سێ یانەی ئەھلی و ھیلال و ئیتیحاد-ی سعودی بۆندی پێشکەش کراوە و بەھێزترینیان بۆندی یانەی ئیتیحاد-ە.

پێشووتر ئەیاز عوسمان-ی تەمەن ٢٥ ساڵ و یاریزانی کوردی رۆژئاوا و خاوەن رەگەزنامەی ئەڵمانی و سوری ئەوەی راگەیاندبوو کە لەمێرکاتۆی ئەم ھاوینەدا چەند یانەیەک بۆندیان پێشکەش کردووە، بەڵام پابەندی بۆندەکەی دەبێت لەگەڵ یانەی ئەدەنە دەمیر سپۆر کە تا ھاوینی سڵی ٢٠٢١ە و دواتر وەک یاریزانێکی ئازاد یانەیەکی تر بۆخۆی ھەڵدەبژێرێت.

شایەنی باسە ئەیاز-ی یاریزانی پیشەگەر و نێودەوڵەتی کورد وەرزی پێشوو ٢٠١٩-٢٠٢٠ لەھێڵی ناوەند بەدرێسی ژمارە ٩ی یانەی ئەدەنەدەمیر سپۆر، لە ٢٩ یاریدا ٨ گۆڵی تۆمار و ٣ گۆڵی تریشی سازکرد، ئەمەش لەکۆی ١٧٦١ خولەک یاریکرندا، (٢٦ یاری و ٨ گۆڵ و ٣ پاسی گۆڵ) لەخولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی تورکیا و (٢ یاری) لەقۆناغی پلای ئۆفی خولەکە و (١ یاری) لەجامی یانەکانی تورکیادا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close