هەواڵ

فەرمی: گۆڕەکەی ئەحمەد رازی هەڵدەدرێتەوە

دوای ئاسانکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لەیەکەی رووبەڕوبوونەوەی تەنگەژەکان لەعێراق لەکەس و کاری کۆچکردوانی نەخۆشی کۆرۆنا هەڵساون بەگواستنەوەی تەرمی ئازیزانیان بۆ گۆڕستانێکی تر جیاواز لەو گۆڕستانەی تایبەت کرابوو بەکۆرۆنا.

لەو نێوەندەشدا تەرمی کەسایەتیە دیارەکانیش جێگۆڕکێی پێکرا، لەناوەندی وەرزشدا دوای ئەوەی رۆژانی رابردوو گۆڕی عەلی هادی یاریزانی کۆچکردوو جێگۆڕکێی پێکرا وا بڕیارە لەرێورەسمێکی فەرمیدا گۆڕی ئەحمەد رازی-یش بگوازرێتەوە.

سەندیکای وەرزشکاران بەهاوکاریی کەناڵەکانی وەتەن و عێراقییە سپۆرت رۆژی شەممە ١٩ ی سێپتەمبەر مەراسیمێکی گەورە و فەرمی رێکدەخات بۆ گواستنەوە و دووبارە ناشتنی تەرمی ئەستێرەی تۆپی پێی عێراق ئەحمەد رازی کەشایستەی شکۆی ئەو یاریزانە بێت.

مەراسیمەکە لەمەیدانی قەحتانەوە دەستپێدەکات و دوای بردنی بەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بەرەو یەرموک بەڕێدەکرێت، وابڕیاریشە لەمەراسیمەکەدا هاوڕێ یاریزانەکانی و بەرپرسان و راهێنەران و یاریزانانی تۆپی پێ ئامادەیبن.

دوای ململانێی لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەناو لەشیدا بەڕێژەیەكی زۆر رۆژی ٢١ ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەحمەد ڕازی ئەستێرەی تۆپی پێی عێراق و خاوەنی تاكە گۆڵی وڵاتەكەی لەسەرجەم مۆندیالەكان كۆچی دوایی كرد.

ئەحمەد ڕازی هەفتەیەک بەر لەمردنی بەگومانی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەردانی نەخۆشخانەی كرد و دەركەوت دووچاربووە، سەرەتا دۆخی باش بوو لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی نەخۆشخانەی جێھێشت، بەڵام دواتر بەزۆری ھاوڕێیان و دۆستانی ڕازیكرا بچێتەوە نەخۆشخانە.

دوای گەڕانەوەی بۆ نەخۆشخانە و دوای مانەوەی بۆ چەند ڕۆژێك ھەوڵدرا ئەحمەد ڕازی بنێردرێت بۆ یەكێك لەوڵاتەكانی ئوردون یاخود ئیمارات، بەڵام مەرگ ڕێگەی نەدا و ئەو ئەستێرەیە لەیەکەم رۆژی هاوینی ٢٠٢٠ گیانی سپارد.

ئەرشیفی هەواڵی کۆچی دوایی ئەحمەد رازی

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close