هەواڵ

مۆرینیۆ ڕێگرە لەبەردەم گەڕانەوەی بەیڵ

گاریس بەیڵ-ی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لەئێستادا زیاد لەهەموو کاتێک نزیکە لەجێهێشتنی یانەکەی و یانەکەی پێشووی نزیکترین شوێن بوو کەئەو یاریزانە بۆی بچێت بەڵام راهێنەری پێشووی ئەو یاریزانە خۆی رێگرە.

دوای بەسەربردنی ٧ وەرز لەیانەی شاهانە باشترین بژاردە بۆ بەیڵ گەڕانەوەیە بۆ یانەی تۆتنهام، بەڵام وەک جۆناسان بارنێت بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە دەڵێت هەنگاوەکان زۆر بەهێواشی بەڕێوەدەچن.

ئەو بەڕێوەبەری کارە دەڵێت مۆرینیۆ نایەوێت لەو بارەیەوە قسەبکات، ئەوەش ئاماژەیەکی ئاشكرایە کەنایەوێت بەیڵ بگەڕێتەوە بۆ تۆتنهام.

بەیڵی تەمەن ٣١ ساڵ بەبڕی ٨٥ ملیۆن پاوەند کەئەو کات (٢٠١٣) گرانترین بڕی گرێبەست بوو روویکردە یانەی ریاڵ مەدرید و لەو کاتەوە زیاتر لە ١٠٠ گۆڵی تۆمارکردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close