هەواڵ

نەیمار و ئەڵڤارۆ و دی ماریا.. كاتی سزاكەیە!!

كاتی بڕیاردانە لە رودای یاری نێوان پاریس سان جێرمان و مارسیلیا لە خولی فەرەنسی و دەكرێت هەندێك لەو یاریزانانە بۆ 10 یاری رابگیرێن.
لیژنەی سزادان لە خولی فەرەنسی رۆژی 4 شەممە كۆدەبێتەوە لەسەر ئەو رواداوانەی لە یاری هەفتەی دووەمی خولەكەدا رویدا لە نێوان، ئەو یاریە كە ركابەرێكی بەهێزی دوو یانەی خولەكە لە گیانی وەرزشی چوە دەرەوەو كە 19 كارتی رەنگاو رەنگی تیابوو.

لە كۆتاییەكانی یاریەكە ناوبژیوان بە ناچاری 4 كارتی سوری بەرز كردەوە، سەرەتا لیژنەكە لەو كارتانە دەكۆڵێتەوە كە ئەو یاریزانانە شایستەی چەند یاری راگیرانن، لە خولی فەرەنسی بەهۆی رەفتاری ناوەرزشیەوە و دەكرێت یاریزان تا 7 یاری رابگیرێت، بۆیە ئەگەری هەیە نەیمار و كورزاواو ئاماڤی سزاكەیان لە نێوان 3-7 یاریدابێت، بەڵام پاریدێس و بەندیدتۆ سزای كەمتر دەدرێن.

پاشان لێكۆڵینەوە لەوە دەكرێت كە دی ماریا تفی بە رووی ئەلڤارۆدا كردوە، ئەگەر كارەكەی بەسەردا بسەپێت چاوەڕوان دەكرێت كە بۆ ماوەیەكی زۆر رابگیرێت چونكە تازە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا نەجاتی بوەو كارەكەی هەم ترسناكەو هەم ناوەرزشیە.

لە كۆتاییدا لێكۆڵینەوە لە داواكەی نەیماریش دەكرێت كە دەڵێت ئەلڤارۆ وشەی رەگەز پەرستی بەرامبەر بەكار هێناوە، چەند دیمەنێكی یاریەكە لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت لەو كاتەی ئەلڤارۆ بە نەیماری وتوە (مەیمون) پاشان جنێوی خراپتری پێ داوە، میدیا پرۆ گرتەكانی ئامادەكردوەو بەهۆی كەمی هاندەرانیشەوە دەنگەكان ئاشكرا دیارن.
یانەی پاریس سان جێرمان هەتا حكومەتی بەرازیلی پشتگیری نەیماریان كردوە لەوەی هێرشی رەگەزپەرستی بەرامبەر كراوە، لە كۆتایی یاریەكەشدا ئەلڤارۆ گۆنزالێزی ئیسپانی تەنها ئەوەی وت كە من رەگەز پەرست نیم، نەیوت ئەو قسەیەم نەكردوە، لە بەرامبەر دا نەیمار بە درێژایی یاریەكە بە ناوبژیوانی دەوت ئەوە هێرشی رەگەز پەرستیم دەكاتە سەر.

بڕیاری راگرتنی ئەم ئەستێرانە كاریگەی زۆریشی دەبێت لەسەر كێبڕكێی خولی فەرەنسی و چاوێكی جیهانیش لەسەر ئەم كۆبونەوەیەیە بەو پێیەی یاریەكە لە 150 وڵات پەخشكراو لە دنیادا دەنگی دایەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close