هەواڵ

گۆڤەند یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یانە نوێیەکەی لەئیتانی یانەکانی سوید تۆمارکرد

سەنگەر زرار- kurdsport

گۆڤەند حەیدەر-ی ناوەڕاستکاری لاوی کورد لەئیتانی ناوچەی باکووری یانەکانی سوید یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یانە نوێیەکەی تۆمارکرد.

پاش ئەوەی لەمیرکاتۆی ھاوینەدا یانەی ئەتلەتیک ئیسکلستونا-ی لەخولی پلە یەکی تۆپی پێی سەرتاسەریی یانەکانی سوید (سوپێرتان)ی ساڵی ٢٠٢٠ بەجێھێشت و بۆ قۆناغی دووەمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی سوید (ئیتان)ی ساڵی ٢٠٢٠ پەیوەندی بەیانەی نایشۆپینگ بیس-ەوە کرد، گۆڤەند حەیدەر-ی ناوەڕاستکاری لاوی کورد پاش ئەنجامدانی پێنج یاری یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یانەکەی لەخولەکەدا تۆمارکرد..

رۆژی ١٩-٩-٢٠٢٠ لەمیانەی یارییەکانی ھەفتەی ١٩ی قۆناغی دووەمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی سوید (ئیتان) بۆ تیپەکانی ناوچەی باکوور (نۆرا)، یانەی نایشۆپینگ بیس لەسەر یاریگای رۆسڤاڵا میوانداریی لەیانەی کارلسلۆندس کرد و سەرەنجامی یارییەکی بەھێزیش ھەردوولا ١-١ یەکسانبوون و ھەریەکەیان خاڵێکی یارییەکەی پێبڕا.

لەخولەکی ٧ی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا گۆڤەند حەیدەر-ی تەمەن ٢٦ ساڵ تاکە گۆڵی یانەکەی لەم یارییەدا و یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یانەی نایشۆپینگ بیس تۆمارکرد و ١-٠ پێشکەوتن تا لەخولەکی ٧١دا یانەی کارلسلۆندس گۆڵی بەرامبەربوونی کردەوە و ئەنجامەکەی ھاوسەنگ کردەوە و لەخولەکی ٨١دا گۆڤەند گۆڕانکاری پێکرا و برایە دەرەوەی یارییەکە.

بەم ئەنجامەش یانەکەی گۆڤەند ئێستا بە ١٠ خاڵ لە ١٩ یاری لەپلەی ١٥ و پێش کۆتایی ریزبەندی ئیتانی ناوچەی باکووری یانەکانی سوید دایە و بارودۆخی لەناوچەی سووری ریزبەندیدا زۆر خراپە و مەترسیی دابەزینی بۆ خولی پلە دوو لەسەرە.

شایەنی باسە گۆڤەند موزەفەر حەیدەر لەدایکبووی شاری ھەولێر-ە و کۆتایی مانگی ئابی رابردوو پەیوەندی بەیانەی نایشۆپینگ بیس-ەوە کرد و تائێستا لەھێڵی ناوەندی یانەکەدا و بەدرێسی ژمارە ١٠، ٥ یاری لەئیتانی یانەکانی سویدی ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامداوە و توانیویەتی لە ٤٢٨ خولەک یاریکردندا ١ گۆڵ تۆمار و ١ گۆڵی تریش سازبکات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close